ئافره‌تان رۆژانه چه‌ند قسه ده‌كه‌ن؟
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك ئه‌و رێژه‌يه ئاشكرا ده‌كات كه ئافره‌تان رۆژانه چه‌ند قسه و وشه به‌كارده‌هێنن.
له‌لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيدا پسپۆڕێكي ده‌روونناسي توركي ئاشكراي ده‌كات به‌هۆي ئه‌وه‌ي گه‌شه‌سه‌ندني ژنان له چركه سه‌ره‌تاييه‌كاني ژيانيانه‌وه خێراتره له پياوان، رۆژانه دوو هێنده‌ي پياوان قسه‌ده‌كه‌ن و وشه به‌كارده‌هێنن.
تانه‌ر سوراڵ پسپۆڕێكي ده‌روونناسي توركييه، ناوبراو له‌لێكۆڵينه‌ويه‌كي تايبه‌تي كه ئه‌نجاميداوه له سه‌ر تايبه‌تمه‌ندي ره‌گه‌زه‌كاني ژن و پياو، ده‌يخاته‌روو "گه‌شه‌كردني شه‌ويلاكه‌ي كچان ته‌نانه‌ت له‌و قۆناغه‌دا كه هێشتا له سكي دايكياندان خێراتره له كوڕان هه‌ر بۆيه به‌پێي لێكۆڵينه‌وه‌كه‌م ده‌ركه‌وتووه ئافره‌تان به‌گشتي رۆژانه 24 هه‌زار وشه به‌كارده‌هێنن".
له‌لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيدا پسپۆڕێكي ده‌روونناسي توركي ئاشكراي ده‌كات به‌هۆي ئه‌وه‌ي گه‌شه‌سه‌ندني ژنان له چركه سه‌ره‌تاييه‌كاني ژيانيانه‌وه خێراتره له پياوان، رۆژانه دوو هێنده‌ي پياوان قسه‌ده‌كه‌ن و وشه به‌كارده‌هێنن.
سوراڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ي جه‌ختي له‌وه كردۆته‌وه "ئه‌و ژماره‌يه بۆ پياوان به شێوه‌يه‌كي مامناوه‌ند 12 هه‌زار وشه‌يه، واتا نيواو نيوي به‌كارهێناني وشه‌ي ئافره‌تانه".
هاوكات پسپۆڕه ده‌روونناسه توركه‌كه روونيشده‌كاته‌وه كه ژنان دڵناسك و هه‌ستيارترن له‌چاو پياوان بۆيه "گه‌ر دڵيان بشكێت به ئاساني چاك نابێته‌وه، ماوه‌يه‌كي زۆر كاريگه‌ري له سه‌ر ده‌روونيان داده‌نێت"
رووبه‌رنێت