بەهێزترين کۆمپيوتەري جيهان ببينە
چين بە دروستکردني (تيانهي 2) بوويە خاوەني خێراترين و بەهێزترين کۆمپيتەري جيهان و لەم بوارەدا پێش ويلايەتە يەکگرتووەکاني ئەمريکا کەوت.
خێرايي کۆمپيوتەرەکەي چين زيادترە لە خێرايي 338 مليۆن کۆمپيوتەري ئاسايي بەيەکەوە و لە توانايدايە 33 هەزار و 860 ترليۆن شيکاري لە چرکەيەکدا ئەنجامبدات، لەکاتێکدا کە کۆمپيوتەري ئاسايي تەنها دەتوانێت نزيکەي 100 مليۆن شيکاري لە چرکەيەکدا بکات.
چين بە دروستکردني (تيانهي 2) بوويە خاوەني خێراترين و بەهێزترين کۆمپيتەري جيهان و لەم بوارەدا پێش ويلايەتە يەکگرتووەکاني ئەمريکا کەوت.
کۆمپيوتەرەکە لەلايەن زانکۆي نيشتيمانيي چين بۆ پارێزگاريي تەکنەلۆژيا-وە دروستکراوە و تواناکاني نزيکەي دوو هێندەي کۆمپيوتەرەکەي ئەمريکا خێرايە، کە لە توانايدايە 17 هەزار و 590 ترليۆن شيکاري لە چرکەيەکدا ئەنجامبدات و ناونراوە (تيتان).
سبه ی