• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 249
  • دوو شەممه 31/4/1392
  • رۆژژمێر :

زاناکان لە گۆشتي مانگا دڵي دەستکرد دروست دەکەن

دڵی دەستکرد

زۆرن ئەو کەسانەي کێشەي دڵيان هەيە، تا ئاستي ئەوەي پێويستيان بە گۆڕيني دڵ هەيە و بۆ ئەو مەبەستەش دۆزينەوەي کەسێک کە دڵي ببەخشێت زۆر ئەستەمە، هەربۆيە زاناکان لە گۆشتي مانگا دڵي دەستکرد دروست دەکەن.

کۆمپانيايەکي فەرەنسي بەناوي Carmat، لە گۆشتي مانگا جۆرە دڵێکي دەستکردي دروستکردوە، بەڵام بۆ ماوەيەکي کاتي کار دەکات.

زۆرن ئەو کەسانەي کێشەي دڵيان هەيە، تا ئاستي ئەوەي پێويستيان بە گۆڕيني دڵ هەيە و بۆ ئەو مەبەستەش دۆزينەوەي کەسێک کە دڵي ببەخشێت زۆر ئەستەمە، هەربۆيە زاناکان لە گۆشتي مانگا دڵي دەستکرد دروست دەکەن.

ئەو کۆمپانيايە رايگەياندوە، کە تاقيکردنەوەکان دەستي پێکردوە تاوەکو بزانن تا چ رادەيەک سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

ئاماژەيان بەوەشداوە، ئەو دڵە دەستکردە لە گۆشتي مانگا دروستکراوە و لەسەر چەند نەخۆشێک تاقيکراوەتەوە تاوەکو رێژەي سەرکەوتني کارەکە بزانن، جگە لەوەش بزانرێت ئەو دڵە دەستکردە تواناي گونجاندني هەيە لەگەڵ ئەندامەکاني ديکەي جەستە و دەتوانێت بۆ ماوەيەکي زۆر کاربکات.

وابڕياريشە ساڵي ئايندە بەشێوەيەکي فەرمي ئەو دڵە دەستکردە ئاشکرابکرێت و کرداري چاندني بۆ بکرێت بۆ ئەو کەسانەي پێويستيان پێيەتي، پێشبينيش دەکرێت نرخەکەي بگاتە (200) هەزار دۆلاري ئەمەريکي.

سبەي