مێشك پێويستي به خه‌وه
نوێترين توێژينه‌وه‌ي زانستي ئاشكراي ده‌كات كه خه‌و رۆڵي سه‌ره‌كي هه‌يه بۆ خه‌زنكردن و له‌بيرچووني رووداوه گرنگه‌كاني ژيان و به‌پێي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه كه‌مي خه‌و ده‌بێته هۆي له‌بيرچوونه‌وه و خه‌وي باش رۆڵي هه‌يه له خه‌زنكردن و بيرهاتنه‌وه‌ي رووداوه‌كاني پێشووتر به‌شێوه‌يه‌كي باش.
جێسكا باين توێژه‌ر له زانكۆي هارفارد كه سه‌رپه‌رشتياري توێژينه‌وه‌كه‌يه رايگه‌ياند:خه‌وتن رۆڵي سه‌ره‌كي هه‌يه له هێشتنه‌وه‌ي ياده‌وه‌رييه گرنگه‌كاني ژيان "ووتيشي "مێشك به‌هۆي خه‌وه‌وه لايه‌ني سۆزداري و رووداوه سۆزدارييه‌كان تيايدا ده‌مێنێته‌وه".
نوێترين توێژينه‌وه‌ي زانستي ئاشكراي ده‌كات كه خه‌و رۆڵي سه‌ره‌كي هه‌يه بۆ خه‌زنكردن و له‌بيرچووني رووداوه گرنگه‌كاني ژيان و به‌پێي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه كه‌مي خه‌و ده‌بێته هۆي له‌بيرچوونه‌وه و خه‌وي باش رۆڵي هه‌يه له خه‌زنكردن و بيرهاتنه‌وه‌ي رووداوه‌كاني پێشووتر به‌شێوه‌يه‌كي باش.
توێژينه‌وه‌كه ئاشكراشي كردووه مێشك تواناي بيرچوونه‌وه‌ي و به‌بيرهاتنه‌وه‌ي ياده‌وه‌رييه‌كاني هه‌يه بۆيه له‌هه‌موو ئه‌ندامێك زياتر پێويستي به پشوو و وه‌رگرتني ئۆكسجين هه‌يه و زۆرترين وه‌رگرتني ئۆكسجينيش بۆ مێشك له‌كاتي پشوودايه.
SNNC