هۆكاري كه‌م خه‌وي له‌ناو منداڵان چيه؟
بێ خەوي له‌ناو منداڵ دەشێ بەهۆي دڵە ڕاوکێ ، به‌هۆي دەوا,باش خۆراک نەخواردن و يا زۆر خواردني چوکلات و شيرينه‌مه‌ني بێت:1- چالاکي جەستەيي منداڵ وەک ياريكردن له شوێنه گشتيه‌كان و سه‌يرانگه و پاركه‌كان بۆ منداڵ باش نييه، منداڵ به‌ر لە خەو ده‌بێت ئارام بێت تا بۆ خەوتن ئامادە بێت. كه‌لوپه‌لي ياريكردن کە پێويسته بۆ چالاکي منداڵ بۆ كاتژمێره‌كاني بەر لە خەوتن باش نيە.
بێ خەوي له‌ناو منداڵ دەشێ بەهۆي دڵە ڕاوکێ ، به‌هۆي دەوا,باش خۆراک نەخواردن و يا زۆر خواردني چوکلات و شيرينه‌مه‌ني بێت
2- به‌ره به‌ره لە كاتي خۆراوا بەدواوه چالاکي منداڵ کەم دەبێته‌وه . له جياتي كه‌لوپه‌لي ياريكردني پڕ له چالاكي وەکوو زۆران گرتن و ياري تۆپێن ,کاره‌كاكني وه‌كو خوێندن و گوێ گرتن له چيرۆك و سه‌ير كردني تەلە ڤزيون با جێگره‌وه‌ي بێت و ئەنجامداني کاره ئارامبەخشي وەکو شوشتن به ئاو گەرم ,ماساژ بەر لە خەوتن و كاريگه‌ري ده‌بێت بۆ سه‌ر خه‌وتني منداڵ.
3- كاتي خەوتني مندا ڵه‌كه‌تان دياري کەن .
4- دواي چونه ناو پێخەف ئارام -ئارام لە چاودێريتان بە منداڵ کەم بكه‌نه‌وه و وه‌ڵامي گريان و منداڵ بده‌نه‌وه.
5- بۆ به‌شێك لە منداڵان خەوتن لە ژووري تاريک دژوارە.بۆيه پێويسته روناكيه‌كي كه‌م هه‌بێت له ژووره‌كه‌ي.
6- لە بيڕتان نه‌چێت کە خواردنه‌وه‌ي وه‌ك چا و خوانه‌وه گازيه‌كان كاريگه‌ري له‌سه‌ر خه‌وي منداڵ ده‌بێت.
7- منداڵكه‌ت فێري ره‌وشتي ئارامي و خاو بوونه‌وه‌ي جه‌سته بكه، كه سودي ده‌بێت بۆ خه‌وتني .
8-ئەگەر منداڵ شەوان به دژواري ده‌خه‌وێ يا نيوە شەو لە خەو هۆشيار ده‌بێته‌وه, مه‌هێڵن منداڵه‌كه‌تان لە ماوه‌ي رۆژدا بخەوێ .ئەمه كاريگه‌ري ده‌بێت بۆ خه‌وتني له شه‌ودا.