چه‌ند رێنماييه‌كي به‌سوود بۆ دايكان و باوكان
منداڵ له باوه‌شي دايكيدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شيري دايكي گۆش ده‌كرێ و، له سايه‌ي ناز و خۆشه‌ويستي دايك و باوكيدا گه‌وره ده‌كرێ و، به لاي لايه‌ي شيريني دايكي گوێيه‌كاني ده‌زرينگێنه‌وه و، وشه و رسته سه‌ره‌تاييه‌كاني زماني له دايك و باوكييه‌وه فێرده‌بێت..
ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتي دايك و باوكي كاريگه‌ري و ره‌نگدانه‌وه‌يان له ژياني داهاتوويدا ده‌بێت.. بێگومان رۆڵي دايك و باوك له په‌روه‌رده‌كردني راست و دروستي منداڵدا زۆر گرنگ و كاريگه‌ر و هه‌ستياره، به تايبه‌تيش رۆڵي دايك.. چونكه دايك به يه‌كه‌مين مامۆستاي منداڵ ده‌زانرێ ، ماڵيش به يه‌كه‌مين قوتابخانه‌ي داده‌نرێ.كه‌واته دايك ئه‌ركێكي زۆر پێويست و پيرۆز و قورسي له ئه‌ستۆدايه.. چۆن ڕێنماي و په‌روه‌رده‌ي بكات، وا پێده‌گات.
بۆيه كورد وتوويه‌تي: «دايك ببينه و، دوێته بخوازه»به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانين كه ژينگه و تيكه‌ڵاوبووني منداڵ له‌گه‌ڵ منداڵاني گه‌ڕه‌ك و قوتابخانه‌دا، كاريگه‌ري خوازراو و نه‌خوازراويان ده‌بێت.
منداڵ له باوه‌شي دايكيدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شيري دايكي گۆش ده‌كرێ و، له سايه‌ي ناز و خۆشه‌ويستي دايك و باوكيدا گه‌وره ده‌كرێ و، به لاي لايه‌ي شيريني دايكي گوێيه‌كاني ده‌زرينگێنه‌وه و، وشه و رسته سه‌ره‌تاييه‌كاني زماني له دايك و باوكييه‌وه فێرده‌بێت.
منداڵ له منداڵه‌وه شتي باش و خراپ فێرده‌بێت.ئه‌گه‌ر به ژياننامه‌ي زانا و دانا و كه‌ڵه ناوداراني جيهاندا بچينه‌وه، زۆربه‌يان دان به‌و راستييه‌دا ده‌نێن، كه قه‌رزاري دايكيانن ، له سايه‌ي په‌روه‌رده‌ي دروست و هاندان و پشتگيريي دايكياندا، گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و پله و پايه و ناوبانگ ده‌ركردنه‌يان..بۆ نموونه :كيم ئيل سونگ ده‌ڵێت : « مرۆڤه هه‌ڵكه‌وتووه‌كان هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ن كه دايكيان به باشي په‌روه‌رده‌ي كردوون ». تۆماس ئه‌ديسۆن ده‌ڵێت : « دايكم دروستي كردم ». جۆن ئاده‌ميز ده‌ڵێت : « شانازي ئه‌و هه‌موو پايه به‌رزييه‌ي پێيان گه‌يشتووم ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دايكم ». ئابراهام لينكۆڵن ده‌ڵێت : « هه‌موو ئه‌و شتانه‌ي من پێيان گه‌يشتووم و، ئه‌و پله و پايه باڵايه‌ش كه هيواي پێگه‌يشتني بۆ ده‌خوازم، هه‌موويان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دايكي په‌ريزادم ». ناپليۆن ده‌ڵێت : « ئه‌وه دايكه كه به ده‌ستي راستي لانك راده‌ژێنێ و به ده‌ستي چه‌پيشي جيهان راده‌وه‌شێنێ ». ئه‌مانه‌و به ده‌يان وته‌ي ناوداراني تر، كه ده‌رباره‌ي ره‌نگدانه‌وه و كاريگه‌ري رۆڵي دايك له په‌روه‌رده‌كردني منداڵدا وتوويانه.كه ناوي دايك دێنين، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نييه كه له رۆڵ و قوربانيداني باوك كه‌م بكه‌ينه‌وه. به‌ڵام نكووڵي له‌و راستييه ناكرێت، كه منداڵ زياتر له دايكييه‌وه نزيكه، كاريگه‌ري دايكي زياتر به سه‌ريه‌وه هه‌يه..ئه‌م راستييه له گيانه‌وه‌ره‌كاني تريشدا به دي ده‌كرێ.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت كه منداڵ، ده‌بێته كۆپيه‌كي ده‌قاوده‌قي دايك و، باوكي و له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارێكيدا لاساي و شوێني دايك و باوكي ده‌كه‌وێت، چونكه گۆرانكاري و رۆژگاري نوێ ، شتي نوێ به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌سه‌پێنێ و نه‌ريتي تازه دێنه ئاراوه .بۆ ئه‌و دايك و باوكه دڵسۆزانه‌ي كه خوازياري ئه‌وه‌ن، كه منداڵه‌كانيان به راستي و به دروستي په‌روه‌رده و رێنمايي بكه‌ن.. چۆن ده‌توانن وابكه‌ن كه منداڵه‌كانيان بڕوايان به خۆيان هه‌بێت.. ؟ هيوادارم سوود له‌م ئامۆژگارييه گرنگانه‌ي خواره‌وه وه‌ربگرن، كه بۆ بڕوابه‌خۆبووني منداڵن.. ئه‌م ئامۆژگارييانه‌ش له كتێبي ( 5 01) ڕێگا بۆ بڕوابه‌خۆبووني منداڵدا نووسراوه. ئه‌م كتێبه له نووسيني دكتۆر ( رۆبه‌رت راسي ) يه ، دكتۆراكه‌شي له بواري په‌روه‌رده‌دا وه‌رگرتووه.. بيست و پێنج له‌و ئامۆژگاريانه‌م بۆ گوڵبژێر كردوون و گۆڕيومن بۆ زماني كوردي:
1ـ ئه‌گه‌ر خودا منداڵێكي پێبه‌خشين، ناوێكي بێ ماناي لێ مه‌نێن، چونكه به دێژايي ژياني ئه‌و ناوه بۆي ده‌بێته نيگه‌راني و شه‌رمه‌زاري.
2ـ هه‌موو رۆژي به خۆشه‌ويستي سۆزه‌وه باوه‌ش بۆ منداڵه‌كه‌تدا بكه.
3ـ به هه‌موو هه‌ستێكته‌وه، گوێ له قسه‌كاني منداڵه‌كه‌ت بگره و قسه‌كاني پێ مه‌بڕه و لێي بگه‌ڕێ با خۆي رسته‌كاني ته‌وا بكات و، تۆ بۆي ته‌واو مه‌كه.
4ـ فێري راستگۆي و راستييه‌كاني بكه ، تا به‌سه‌ر دوودڵي و گوماندا زاڵ‌بێت و، هێمني خۆي بپارێزێت.
5ـ گرنگيدانت به ئاهه‌نگي جه‌ژني يادي ساڵڕۆژي له دايك بووني منداڵه‌كانت.. واته ئاهه‌نگێرانه به يادي ژيانێكي نۆێ.
6ـ كه منداڵه‌كه‌ت بۆ يه‌كه‌مين جار وانه‌يه‌ك فێرده‌بێت، جه‌ختي لێ مه‌كه و چاوه‌ڕواني ئه‌وه مه‌به كه به په‌له و ئاساني فێربێت.
7ـ به ناكۆكي له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا، رۆژ به‌سه‌ر مه‌به.
8ـ وابكه كه منداڵه‌كانت خه‌ونه ناخۆشه‌كانيان و باسي مێرده‌زمه‌كانت بۆ بگێڕنه‌وه، كه هاتوونه‌ته خه‌ونيان.
9ـ بۆ كاتي په‌رژان و گردخێزاني، كارێك ئاماده مه‌كه كه بيكه‌يت.. چونكه ئه‌مه ئه‌و بۆچوونه له لاي خێزانه‌كت دروست ده‌كات ، كه كاره‌كانت له‌وان به گرنگتر ده‌زانيت.
10ـ هه‌وڵ بده جاروبار دابه‌زيته ئاستي هه‌ستي منداڵه‌كه‌ت.
11ـ پێبكه‌نه، به‌و نوكته‌يه‌ي منداڵه‌كه‌ت بۆت ده‌گێڕێته‌وه.
12ـ ئه‌گه‌ر دانه‌كاني منداڵكه‌ت خواروخێچ بن و پێويستيان به راستكردنه‌وه هه‌يه.. يه‌كسه‌ر بۆي بكه. چونكه زه‌رده‌خه‌نه‌يه‌كي گه‌ش بڕواي پێده‌به‌خشێت.
13ـ زۆر ژيرانه خۆت ده‌رمه‌خه و، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا ساده‌به و، وا خۆت ده‌رخه‌ت كه ساده و نابه‌ڵه‌دي و هه‌ر هه‌موو شتێك نازانيت.
14ـ ئه‌و ديارييانه‌ي بۆ منداڵه‌كانت ده‌يان كڕيت، با هاونرخ بن. تا وا هه‌ست نه‌كه‌ن كه جياوازي له نێوانياندا ده‌كه‌يت.
15ـ له بنياتناني هه‌ر شتێك‌دا..منداڵه‌كه‌ت به‌شدار بكه.
16ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت رازێكي خۆي لات دركاند..تۆ بڵاوي مه‌كه‌ره‌وه.
17ـ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا، رێوڕه‌سمه ئايينيه‌كانت بكه.
18ـ كه بۆ گه‌شتێك ده‌چن..با منداڵه‌كه‌ت خۆي شته‌كان و جانتاكه‌ي خۆي ئاماده بكات.
19ـ له هه‌موو كۆنگره په‌روه‌رده‌ييه‌كاندا ئاماده‌به و له‌ده‌ستيان مه‌ده.
20ـ چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه، كه‌منداڵه‌كه‌ت فێري مه‌له‌واني ببێت.
21ـ له منداڵه‌كه‌ت بگه‌ڕێ..با هه‌ندێ جار ئه‌و به‌سه‌ر تۆدا سه‌ربكه‌وێت.
22ـ باوڵێك به منداڵه‌كه‌ت بده..باشته‌كاني خۆي تێبكات..كليلێكيشي با لاي خۆي بێت.
23ـ له رۆژي جه‌ژني جيهاني منداڵاندا، پيرۆزبايي له منداڵه‌كه‌ت بكه و ديارييه‌كيشي پێشكه‌ش بكه و ئاماده‌ي ئاهه‌نگێڕانيان به.
24ـ رێ به منداڵه‌كه‌ت بده با كێكي جه‌ژني له دايك بووني خۆي بڕازێنێته‌وه.
25ـ زۆر له باره‌ي ره‌نج و ئه‌و قوربانييانه‌وه مه‌دوێ كه له پێناوي منداڵه‌كه‌تدا داوته، به‌ڵكو هه‌روه‌ها باسي ئه‌و خۆشييانه‌ش بكه كه له سايه‌ي ئه‌مدا هاتوونه‌ته دي. دايكان و باوكاني خۆشه‌ويست، ئه‌و رێنماييانه‌ي سه‌ره‌وه له‌به‌رچاو بگرن و به شێوه‌يه‌كي راست و دروست، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتاندا ره‌فتار بكه‌ن، لێيان تووڕه مه‌بن و مه‌نه‌ڕێنن به سه‌رياندا و، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌يان لێ مه‌كه‌ن و سه‌ركوێريان مه‌كه‌ن.. رێيان لێ مه‌گرن، با به‌وپه‌ڕي ئازادي و راشكاوييه‌وه گوزارشت له هزر و بۆچوون و هه‌ست و سۆزي خويان بكه‌ن.
با ده‌ميان دانه‌خه‌ن و به‌بێ ترس قسه‌ي خۆيان بكه‌ن. يۆ نامات ده‌ڵێت : « تا ته‌مه‌ني سيانزه ساڵيم وامده‌زاني ناوم ( ده‌مت داخه)يه » دايكان و باوكان، ئه‌رك و ماندووبووني ئێوه زۆر پيروزه و، هيچ پاداشتێك نييه كه هاوتاي خۆبه‌خشيين و ميهره‌بانيتان بێت..هه‌ر بۆيه‌ش به‌هه‌شت له‌ژێر پێي ئێوه‌دايه و مه‌گه‌ر خواي مه‌زن هه‌ر خۆشي پاداشتي ئه‌رك و قوربانيتان بده‌اته‌وه.