فێڵەکاني ماڵ پاککردنەوە
مەرج نيە رۆژانە روکەشە بەرزەکاني ماڵەکەت بسڕيت، لە بري ئەوە ئەو کاتە بۆ پاککردنەوەي جێگەيەک تەرخان بکە کەديار بێت و لەبەرچاوي خۆت و ميوانەکانتدا بێت.
ئەگەر قژت کورتەو زۆر هەڵدەوەرێت، ئەوا لهکاتي پاککردنەوەي ماڵدا بە پەڕۆيەکي تەڕ ئەرزەکە بسڕە بۆ ئەوەي هەموو تاڵە موەکان کۆبکاتەوە و ئەرزەکەت پاک ببێتەوە.
-ئەگەر لەکاتي پاککردنەوەي ماڵدا بەشتي ديکەوە سەرقاڵ دەبيت، ئەوا کاتژمێرێک بهێنە و بيخەرە سەر زەنگي ئاگادارکردنەوە پاش نيو کاتژمێر لە دەستکردنت بەکار. بەم شێوەيە زياتر فۆکەست لەسەر پاککردنەوەکە دەبێت و لە کاتێکي کەمتردا تەواوي دەکەيت.
-هەرەوەزي لەکارکردندا باشترين رێگەيە بۆ ئەوەي بەزوترين کات و بە باشترين شێوە ماڵەکەت پاک بکەيتەوە. مانگي جارێک داوا لە خوشکەکەت بکە بێت بۆ ماڵت و يارمەتيت بدات ماڵەکەت پاکبکەيتەوە. پاشان چەند رۆژێک تۆش بەهەمان شێوە بڕۆ بۆ سەرداني ئەو و يارمەتي بدە بۆ پاککردنەوەي ماڵەکەي.
-لەژێر پليکانەکاني ماڵەکەتدا سەبەتەيەکي چوارگۆشەيي گەورە دابنێ لەو جۆرانەي کە قەپاغيان هەيەو دادەخرێن، لەکۆتايي رۆژدا هەموو ياريە پرش و بڵاوەکاني ناو ماڵەکەت هەڵگرەو لەناو سەبەتەکەدا دايانبنێ و سەرەکەي دابخە، بەم شێوەيە بەکەمترين کات ماڵەکەت پاک دەکەيتەوە و پێويستت بەوە نابێت لەم ژور بۆ ئەو ژور بێيت و بڕۆيت.
ئەگەر لەکاتي پاککردنەوەي ماڵدا بەشتي ديکەوە سەرقاڵ دەبيت، ئەوا کاتژمێرێک بهێنە و بيخەرە سەر زەنگي ئاگادارکردنەوە پاش نيو کاتژمێر لە دەستکردنت بەکار. بەم شێوەيە زياتر فۆکەست لەسەر پاککردنەوەکە دەبێت و لە کاتێکي کەمتردا تەواوي دەکەيت.
-لە تەنيشت ئامێري جل شۆرەکەتەوە دوو سەبەتەي لاکێشەيي دابنێ، بۆ ئەوەي کەلوپەلي سپي و رەنگاورەنگي بە جيا تيادا دابنرێ. بەم شێوەيە دەتوانيت هەر جارە و يەکێکيان بشۆيت بەبێ ئەوەي هەموو کەلوپەلەکان بڵاو بکەيتەوە بۆ جياکردنەوەيان.
-ئەگەر مەنجەڵ و دەفرە پلاستيکيەکانت بۆني خواردنيان لێدێت پاش چەند رۆژێکي کەم لەداناني خواردن تياياندا، ئەوا لە کاتي بەتاڵکردنيان بە کەمێک ئاوي گەرم و دوو کەوچک سۆدا بيانشۆ و خۆت لە بۆنە نەخوازراوەکان رزگار بکە.
-لەکاتي کارکردندا گوێ لەمۆسيقايەکي خێرا بگرە، ئەم تەکنيکە يارمەتيەکي زۆرت دەدات بۆ ئەوەي خێراتر بجوڵێيت و کارەکان زوتر تەواو بکەيت.
-لەکاتي پاککردنەوەي ماڵداو بۆ ئەو شوێنانەي کەفڵچەو گسکي پێ ناگات بۆ پاککردنەوەي خۆڵ، گۆرەويەکي کۆن بهێنە و بيکەرە دەستت و هەموو ئەو سوچ و شوێنە تەسک و باريکانەي پێ پاک بکەرەوە کە مەبەستتە.
-کلێنسي تەڕ باشترين رێگەيە بۆ پاککردنەوەي روکەشەکان لەو کاتانەدا کە پەلەتە و ناتوانيت بە کەف و پەرۆي تەڕو وشک پاکي بکەيتەوە.. بەڵام وريابە بەهيچ جۆرێک روکەشي رەش و شاشەي تەلەفزيۆني پێ مەسڕە چونکە سپي دەکات. ئەم تەکنيکە زياتر بۆ سڕيني کەوانتەر و ساردکەرەوە و روکەشە سپيەکاني چێشتخانەکەت گونجاوە.
-بۆ ليکردنەوەي لەزگەي لۆگۆي کەلوپەلي مەتبەخەکەت، کلێسنێک بە کەمێک کحول تەڕ بکە و جێي لۆگۆکەي پێ پاکبکەرەوە بۆ ئەوەي شوێن لەزگەکە نەهێڵێتەوە.
-هەر کەرەستەيەک هەيە لە ماڵەکەتدا و بۆ ماوەيەکي زۆر بەکارت نەهێناوە و دودڵيت لە فڕێداني، ئەوا بەبێ بيرکردنەوە فڕێي بدە و خۆتي لێ رزگار بکە.
-لە پاککردنەوەي پەنجەرەکانتدا لەبري کلێنس و خاولي کاغەزو رۆژنامە بەکاربهێنە، بەم شێوەيە ناچار نابيت پارەيەکي زۆر لەکڕيني کلێنسدا خەرج بکەيت و لەهەمان کاتيشدا فێري دوبارە بەکارهێنانەوەي کەرەستە دەبيتەوە.
-تيکەڵکردني بڕێک سۆداو ئاو تەکنيکێکي زۆر باشە بۆ پاککردنەوەي کوپ و قۆري و کتري لەکلس و پاشماوەي رەنگي چا.
-لەکاتي پاککردنەوەي پەرداخ و ئينجانەي شوشە کەمێک برنجي وشک بکەرە ناو ئاوەکەوەو ببينە چۆن شوشەکان بريقە دەدەنەوە.. ئەم تەکنيکە زۆر باشە بۆ شتني ئەو گوڵدانانەي مليان بەرزە و دەست ناچێتە ناويانەوە چونکە دەتوانيت زۆر بە ئاساني کەمێک ئاوو برنجي تێبکەيت و بەجواني پاکي بکەيتەوە.
هاوڵاتي