• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 502
  • چوار شەممه 30/5/1392
  • رۆژژمێر :

ئاوي سپي چاو

 

ئاوي سپي چاو (الساد – Cataract)، تووشي چاو دەبێت کەموکورتي لە بينيندا دروست دەکات. ئەم دياردەييە بەشێوەيەکي گشتي لە بەتەمەنەکاندا بڵاوە، ئەگەر هەيە بەهۆي برين يان هەندێک نەخۆشي شەکرەوە دروست بەبێت، ياخود بەهۆي بەکارهێناني دەرماني ئەستدرۆيدەوە دروست بەبێت.

بۆ چارەسەرکردني کيشەي ئاوي سپي چاو و لێڵي هاوێنەي چاو، بۆ گەڕانەوەي ئاستي بينيني ئاسايي پێويستە نەشتەرگەي ئەنجام بدرێت.

زۆرکات، نەشتەرگەري لابردني ئاوي سپي چاو لەژێر کاريگەري سڕکردني شوێني (التخدير الموضعي) چاو ئەنجام دەدرێت (جگە لە هەندێك حاڵەتي دەگمەن کە نەخۆشي پێويستە سڕکردني گشتي بۆ ئەنجام بدرێت)، واتە نەخۆش بەئاگاييە لەکاتي ئەنجامداني نەشتەرگەرييەکەدا. لەکاتي نەشتەرگەرييەکدا دکتۆر هەڵدەستێت بەلابردني هاوێنەي چاو و گۆڕێني بەهاوێنەيەکي دەستکرد.

زۆربەي کات ئەم نەشتەرگەرييە بە دروستکردني درزێکي بچووك دەبێت، لەدواتردا ئەو درزە بە تێپەڕبووني کات يەكدەگرێت، بەبێ ئەوەي پێويست بکات پەناببرێتە بەر نەشتەرگەرێکي قورس کەباش بووني زۆر ئەستەم بێت.

نەشتەرگەري لابردني ئاوي سپي چاو بەنزيکي 20 خولەك دەخايەنێت، دواي ئەنجامداني بەمەبستي باشبوون پێويستە نەخۆش لەژێر چاودێري دکتۆردا بێت بۆ ماوەي 2 کاتژمێر، دواتر نەخۆش دەتوانێت نەخۆشخانە بەجێبهێڵيت.

دواي پرۆسەکە نەخۆش هەست بەئازارێکي زۆرکەم دەکات، دەتوانرێت ئەو ئازارە بەبەکارهێناني دەرماني کەمکردنەوەي ئازاري ئاسايي چارەسەربکرێت، هەورەها پێويستە نەخۆش بۆ ماوەي دوو هەفتە بخەوێتەوە، نەخۆش دەبێت دڵۆپەري چاو بەکاربهێنيت کە دکتۆر بۆي دەنووسێت.

نەخۆش يەکسەر دواي باشبوون هەست بەگۆڕيني ئاستي بينين دەکات، دواي چەند هەفتەيەکي دواتر بەتەواوەتي گۆڕانێکي زۆر دەبێنرێت لە بينيندا.

بەپێچەوانەي هەموو نەشتەرگەرييەکانەوە، دواي نەشتەرگەرييەکە چەند کاريگەرێکي نێگەتيڤ دەردەکەوێت، دەتوانرێت بەئاساني چارەسەر بکرێت.