• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 224
  • یەكشەممه 17/6/1392
  • رۆژژمێر :

مێشكت بەهێز بكە

زانايان رايدەگەينن، پێنج رێگا هەيە بۆ بەهێز كردني مێشكي مرۆڤ، كە فێربووني زمان و گفتوگۆكردن و نەبووني فشاري دەروني و خۆراك و وەرزشكردنە.

زاناكان بەم شێوەيەي لاي خوارەوە پێشنيار بۆ مرۆڤ دەكەن بۆ چالاكردني مێشكيان:

يەكەم: فێربووني زماني دووەم، جگە لە زماني زگماكي دايك كە هاوكاري دەكات بۆ بەهێزكردني مێشك، شارەزايان جەختدەكەنەوە ئەوانەي پتر لەزمانێك دەزانن كەمتر توشي نەخۆشي لە بيرچونەوە دەبن.

دووەم: گفتوگۆ كردن و وتوێژكردن، هەركاتێك لە گەڵ كەسێكدا دەدوێين و گفتوگۆ دەكەين هەست بەشادي دەكەين، ئەو جۆرە كەسانەش پەيوەندي كۆمەڵايەتيان لە ئاستێكي بەرزدايە و مێشكێكي بەهێزيان هەيە.

سێيەم: نەبووني فشاري دەرووني، دەركەوتووە فشاري دەرووني هۆكارێكە بۆ لەبير چوونەوە، پێويستە لە كاتي فشارە دەروونييەكاندا دەست بەسەر خۆماندا بگرين و لە دڵەڕاوكێدا نەژين.

چوارەم: رژێمي خۆراك، خواردني ميوە، سەوزە و دانەوێڵەكان و زەيتي زەيتون و ماسي مێشك چالاكتر دەكات.

پێنج: وەرزش كردني مێشك، ئەگەر تێبيني بكەين مێشكيش وەك لەش تواناي وەزشكردني هەيە، ئەمەش بەوە دەبێت زانياريمان زۆر بكەين و لەبەركردني ژمارەكانيش وەك يەكێك لەو وەرزشانەي مێشك وايە و بەهێزي دەكات.

 

لە نيشان پرێس-ەوە

نها24