چۆن خۆتيان لێ ده‌پارێزيت
هه‌ركاتێك له‌ده‌ره‌وه خواردن و خواردنه‌وه دابنرێت، چه‌ندين جۆر مێش هه‌نگ، زه‌رده‌واڵه، مێش و مێشوله‌ي لێ كۆده‌بێته‌وه و به‌تايبه‌تي منداڵان زۆري لێده‌ترسن و له‌ترساندا جوڵه‌يه‌كي زۆر هه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ش ده‌بێته هۆي پێوه‌داني زه‌رده‌واڵه و هه‌نگ و مێروه‌كاني ديكه، چونكه ئه‌وانيش پارێزگاري له‌خۆيان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا خۆيان ده‌ده‌ن به‌مرۆڤه‌وه، هه‌ربۆيه ئه‌م جۆره مێروانه، زياتر ده‌يده‌ن به‌منداڵانه‌وه تاوه‌كو گه‌وره‌كان.
چه‌ند ڕێنمايي و ڕێگه‌يه‌ك كه پێويسته دايكان و باوكان بيزانن، له‌سه‌ر پێوه‌داني زه‌رده‌واڵه و هه‌نگ چه‌ندين جۆري تري مێش و مێشوله...
1- پێويسته ترسي خۆتان پيشاني مێروه‌كان نه‌ده‌ن، بۆ نمونه له‌ڕێي (هاواركردن، هه‌ڵبه‌زينه‌وه و پياكێشانيان و فولێكردنه‌وه)، پێويسته دايكان و باوكان منداڵه‌كانيان هۆشيار بكه‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه نه‌كه‌ن، بۆ نمونه له‌ڕێي گێڕانه‌وه‌ي چيرۆكێكه‌وه، چونكه به‌و شێوه‌يه ڕزگاريان نابێت له‌پێوه‌نه‌دانيان و مێروه‌كان به‌رگري له‌خۆيان ده‌كه‌ن و خۆيان ده‌ده‌ن به‌مرۆڤه‌وه، هه‌روه‌ها پێويسته ئه‌و مێروانه نه به‌ئاو ته‌ڕبكرێن و نه پياياندا بكێشرێت، به‌نه‌عل ياخود هه‌ر شتێكي تر بێت وه گه‌ر نزيك بونه‌وه له‌هێلانه‌ي يه‌كێك له‌م مێروه باڵدارانه پێويسته به‌زووترين كات به‌بێ خشپه لێي دوربكه‌ونه‌وه، تاوه‌كو مێروه‌كان بڵاوه پێنه‌كه‌يت، كه‌واته پێويسته زۆر به‌ئاراميه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌يت.
هه‌ركاتێك له‌ده‌ره‌وه خواردن و خواردنه‌وه دابنرێت، چه‌ندين جۆر مێش هه‌نگ، زه‌رده‌واڵه، مێش و مێشوله‌ي لێ كۆده‌بێته‌وه و به‌تايبه‌تي منداڵان زۆري لێده‌ترسن و له‌ترساندا جوڵه‌يه‌كي زۆر هه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ش ده‌بێته هۆي پێوه‌داني زه‌رده‌واڵه و هه‌نگ و مێروه‌كاني ديكه، چونكه ئه‌وانيش پارێزگاري له‌خۆيان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا خۆيان ده‌ده‌ن به‌مرۆڤه‌وه، هه‌ربۆيه ئه‌م جۆره مێروانه، زياتر ده‌يده‌ن به‌منداڵانه‌وه تاوه‌كو گه‌وره‌كان.
2- گه‌ر به‌پێي په‌تي بچيته ناو باخ و چيمه‌نه‌وه، پێويسته ئاگاداري ئه‌وه بيت كه زۆرترين ئه‌گه‌ري ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌نگ و زه‌رده‌واڵه‌و چه‌ندين جۆري تري باڵنده پێته‌وه بده‌ن، بۆيه پێويسته هه‌ميشه له‌م شوێنانه‌دا پێڵاو له‌پێ بكه‌يت وه پێويسته له‌كاتي سه‌يراندا ئاگاداري ئه‌و جۆره خواردن و خواردنه‌وانه بيت كه زۆرترين باڵنده‌ي بۆ دێت، وه‌ك خواردني (كێك)،(خواردنه‌وه گازيه‌كان، خواردنه‌وه كهوليه‌كان)و پێويسته له‌په‌رداخێكي سه‌رداخراو به قه‌سه‌ب، ياخود له‌شوشه‌دا و به قه‌سه‌ب بخورێته‌وه و باشتره له‌شوشه‌ي ئاويدا بێت ئه‌و خواردنه‌وانه، تاوه‌كو زوو زوو بتوانن كۆنترۆلي ئه‌وه بكه‌ن، ئايا هيچي تێكه‌وتووه يان نا، به‌ڵام كۆلا يان بيره له‌قتودا ناتوانيت سه‌يري بكه‌يت، مێشێك شتێكي تێكه‌وتبێت وه ئاگاداري به‌كارهێناني بۆنيش بن.
3- ئاگاداري جل و به‌رگي پيسي منداڵ بن، پێويسته له‌دواي پيسبوني هه‌ر جل و به‌رگێكي منداڵ به‌هۆي خواردنه‌وه بگۆڕدرێت و بشۆردرێت.
4- ئاگاداري خۆڵي سه‌ر به‌تاڵ بن، پێويسته خۆڵ بكرێته كيسه‌يه‌ك و پاشان سه‌ري كيسه‌كه قه‌پات بكرێت، تاوه‌كو مێش و مه‌گه‌زي لێوه نزيك نه‌بێته‌وه.
5- گه‌ر هه‌نگێك زه‌رده‌واڵيه‌ك ويستي بيدات به‌منداڵێكه‌وه مه‌كێشه به‌زه‌رده‌واڵه ياخود هه‌نگه‌كه‌دا، به‌ڵام به هێواشي منداڵه‌كه بێنه به‌م لاوه.
6- گه‌ر هه‌نگێك زه‌رده‌واڵه‌يه‌ك ياخود هه‌ر مێش و مه‌گه‌زێك بێته ناو ماڵه‌وه زۆرينه‌ي كات خۆيان له په‌نجه‌ره‌كاندا حه‌شارده‌ده‌ن، ده‌يانه‌وێت بچنه‌وه ده‌ره‌وه به‌هۆي په‌رداخێك و كارتێكه‌وه ده‌توانن بيانگرن و بيانكه‌نه ده‌ره‌وه.
7- گه‌ر به‌هۆي هه‌ر مێش و مه‌گه‌زێكه‌وه هه‌ر شوێنێكي پێستتان ئاوسا، وا باشه سه‌هۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه دابنرێت، به‌ڵام گه‌ر هه‌نگێك پێوه‌يدايت ئه‌وا ده‌توانيت به‌ده‌ست ئه‌و شوێنه ئاوساويه‌ي بگوشيت تاوه‌كو ژه‌هره‌كه‌ي بێته ده‌ره‌وه.
8- هه‌ندێك كه‌س هه‌ن توشي هه‌وكردن ده‌بن، به‌هۆي پێوه‌داني ئه‌م جۆره مێش و مه‌گه‌زانه‌وه، له‌و كاته‌دا پێويسته ئه‌و كه‌سانه سه‌رداني پزيشك بكه‌ن.
ئاژانسي هەواڵي ناۆخۆ