• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 454
  • پێنج شەممه 21/6/1392
  • رۆژژمێر :

سەير كردني چاوي منداڵ دەبێتە هۆي گەشە كردني زيره‌كي

دەروونناساني بواري منداڵ و نەوجەوانان ئاماژە بەوە دەدەن كە " 50% گەشەي هۆشي منداڵ تايبەتە بە قۆناغي سەرەتاي دووگياني تاوەكو 4 ساڵي." هەروەها " سەير كردني چاوەكاني منداڵ دەورێكي گرنگ دەبينێت لە گەشە سەندني هۆش و زيرەكي منداڵدا و لە كاتێكدا كە دايكان و باوكان تاوەكو 6 هەفتە تا مەوداي نێوان 5/17 س بە شێوەي 

( چاو خستنە ناو چاوي) سەيري چاوەكاني دەكەن پەيوەندييەكاني مێشكي منداڵ دروست دەبن و بۆ نمونە دياريكردن دەگۆڕێت و منداڵان بەم تێڕوانينە دەتوانن ئەو شتانەي كە لە دەرووبەرياندا هەيە ببينن كە دەورێكي كاريگەريان لە گەشە سەندني هۆشدا هەيە."

بە پێي بۆچووني دەيڤيد ڤەكسەر دەروونناسي ئەمريكايي "هۆش بە مانا گشتييە دياريكراوەكەي بۆ بير كردنەوەي لۆژيكيانە و بەركەوتني كاريگەريانە لەگەڵ ژينگەدايە و لە راستيدا تواناي فێر بوون و بەكارهێناني چالاكيە پێويستەكان بۆ گونجاندني لەگەڵ پێداويستيەكاني كۆمەڵگە و كلتوور دەگرێتە خۆي" .

دەروونناسان بڕوايان وايە كە 2 ساڵي سەرەتاي ژياني منداڵ بە قۆناغي زێڕيني گەشە كردني مێشك ناودەبرێت و دايكان و باوكان دەبێت لەم قۆناغەدا زۆرترين هەوڵي خۆيان بۆ پەروەردە كردني منداڵێكي زيره‌ك بخەنە گەڕ.. كەواتە دەكرێت بڵێين كە دايكان و باوكان دەورێكي كاريگەريان لە پەروەردە كردني هۆشي منداڵدا هەيە و ئەم بوارەش يەكەمين خاڵي گرنگي خۆراكي منداڵە و دەروونناسان بڕوايان وايە كە قۆناغي گەشە كردني مێشكي منداڵ لە سەرەتاي قۆناغي دووگياني بە وەرگرتني خۆراك و ڤيتامينەكان دەست پێدەكات و دواي لە دايك بووني منداڵ خۆراكي لەگەڵ شيرپێداني دايك لە ساڵەكاني سەرەتاي ژياني كاريگەرييەكي زۆري لەسەر گەشە كردني هۆشي منداڵدا دەبێت. 

لە راستيدا دايك خاوەني شيرێكي چەوري تايبەتە كە بۆ كاركردني مێشك زۆر بەسوودە و دواي تەمەني يەكساڵيش وەرگرتني رێژەي چەوري و پرۆتينە تايبەتيەكان بۆ بەرنامەي خۆراكي گونجاو گرنگە. 

NRT2

باخچه