چاره‌سه‌ري يه‌كجاري روتانه‌وه‌ي قژ دۆزرايه‌وه
ژماره‌يه‌ك له زاناياني (به‌ريتاني–ئه‌مه‌ريكي) سه‌ركه‌توبون له چاره‌سه‌ركردني كێشه‌ي روتانه‌وه‌ي قژي سەر، ئه‌ويش له دواي ئه‌نجامداني چه‌ند تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك بۆ چاندني ره‌گي م‌و له‌سه‌ردا.
به‌پێي توێژينه‌وه‌كه، كه له‌لايه‌ن ئه‌كاديمياي نيشتيماني بۆ زانست له‌به‌ريتانيا ئه‌نجامدراوه، زانايان سه‌ركه‌توبون له چاندني ره‌گي م‌و، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆي كۆتاييهێنان به كێشه‌ي روتانه‌وه‌ي قژو توێژينه‌وه‌كه‌شيان له‌سه‌ر (7) هاوڵاتي كرد‌و له ئه‌نجامدا، (5) له‌و هاوڵاتيانه له‌دواي (6) هه‌فته له چاندني ئه‌و ره‌گه موانه، موي سه‌ريان گه‌شه‌ي كرد و روانه‌وه .
زاناياني ئه‌و توێژينه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌ڕێگه‌ي نمونه‌يه‌كي بچوك له رەگي موي سه‌ره‌وه ده‌توانرێت بڕێكي زۆر له‌مو لە سەردا بچێنرێت.
سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه، له قۆناغي سه‌ره‌تايي تاقيكردنه‌وه‌دايە، به‌ڵام زانايان دڵنيان ئه‌و توێژينه‌وه‌يه ئه‌نجامێكي باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.