• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 212
  • سێ شەممه 12/9/1392
  • رۆژژمێر :

نھێنييەکي تري مردن ئاشکرا بوو

بەپێي توێژينەوەيەکي نوێي چەند زانايەک، دەرکەوتووە مردن ڕووداوێکي کتوپڕ نييە و چەند سەعاتێک دەخايەنێت، بەپێي ئەو توێژينەوەيە، دواي وەستاني کردەي ھەناسەدان و لێداني دڵ مردني خانەکاني لەش لە ماوەيەکي دياريکراودا دەستپێدەکات.

ئەکاديمياي زانستەکاني نيويۆرک بەبەشداريي چەند زانايەک کۆنفرانسێکي لەبارەي چاکبوونەوەي نەخۆش دواي وەستاني دڵي بەست. سام پارنيا کە پزيشکێکي کۆلێژي پزيشکييە لە زانکۆي نيويۆرک وتي "جاران وا دەزانرا دواي وەستاني دڵ و ھەناسەنەدان مرۆڤ دەمرێ، بەڵام لە ڕاستيدا ئەگەري چاکبوونەوەي نەخۆشەکە تا دواي سەعاتێکيش لەئارادايە، چونکە خانەکان تا ئەو ماوەيە ھەر بە زيندوويي دەمێننەوە.

زانايان لەبارەي تەکنيکي زيندووبوونەوەي مردوو دواي وەستاني دڵي، دابەزاندني پلەي گەرمي لەش و ناردني ئۆکسجين بۆ خانەکان بەبێ‌ يارمەتيي دڵ بە مەترسييەکي گەورە بۆ سەر مێشک و کۆئەندامي دەمار دادەنێن، خۆ ئەگەر بتوانرێت دواي وەستاني دڵ بڕي ئۆکسجيني نێردراو بۆ مێشک کۆنتڕۆڵ بکرێت ئەوا ھەنگاوێکي باش دەبێت بۆ ئەم تەکنيکە نوێيە.

"دکتۆر ستيڤان مايەري کۆڵمبياييش وتي "وەستاني دڵ ماناي مردني کەسەکە نييە، بەڵکو لە ساتي وەستانەکەوە کرداري مردن دەست پێدەکات، چونکە ئيتر دڵ ناتوانێت پاڵ بە خوێنەوە بنێت تا ئوکسجين بۆ خانەکان بڕوات."دکتۆر لانس بيکەر لە زانکۆي پێنسيلڤانيا وتي "نەڕۆيشتني ئۆکسجين بۆ خانەکاني لەش، نيشانەي مردنە، بەڵام لەوانەيە زاناکان لە داھاتوودا بتوانن بەسەر ئەو نيشانەيەدا زاڵ بن.

"ھەروەھا وتي "چەندين کەس دواي وەستاني دڵيان دووبارە گەڕاونەتەوە، ئەم حاڵەتانەش بەزۆري بەھۆي دابەزيني پلەي گەرماي لەشەوە دەبێت، ئەگەرچي ئەم تەکنيکە بۆ ھەندێ نەخۆش لەکاتي وەستاني دڵياندا بەکاردەھێنرێت، بەڵام مەترسييەکەي زۆرترە."زانايان لەبارەي تەکنيکي زيندووبوونەوەي مردوو دواي وەستاني دڵي، دابەزاندني پلەي گەرمي لەش و ناردني ئۆکسجين بۆ خانەکان بەبێ‌ يارمەتيي دڵ بە مەترسييەکي گەورە بۆ سەر مێشک و کۆئەندامي دەمار دادەنێن، خۆ ئەگەر بتوانرێت دواي وەستاني دڵ بڕي ئۆکسجيني نێردراو بۆ مێشک کۆنتڕۆڵ بکرێت ئەوا ھەنگاوێکي باش دەبێت بۆ ئەم تەکنيکە نوێيە.

NRT