دابه‌زيني كۆليسترۆل ده‌تپارێزێت له‌شێرپه‌نجه
ژماره‌يه‌ك له‌زانايان رايانگه‌ياندوه كه‌پێكهاته‌كاني كۆليسترۆل ده‌بێته هۆي گه‌شه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ي نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌ي مه‌مك.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌گه‌رێك كه‌ئه‌وانه‌ي كه‌ده‌رماني دابه‌زێنه‌ري رێژه‌ي كۆليسترۆڵ له‌خوێندا وه‌رده‌گرن، كه‌به(ستاتين) ناسراوه، سودي هه‌بێ بۆ پاراستنت له‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه.
به‌پێي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه‌ي كه‌گۆڤاري (ساينس) بڵاويكردۆته‌وه، قه‌ڵه‌وي هۆكاري مه‌ترسيدار و سه‌ره‌كييه له‌توشبون به‌و نه‌خۆشييه، به‌تايبه‌ت شێرپه‌نجه‌ي ره‌حم و مه‌مك.
به‌ڵام پێشتر دامه‌زراوه‌كاني تايبه‌تمه‌ند به‌روبه‌رووبونه‌وه‌ي نه‌خۆشي شێرپه‌نجه له‌بريتانيا هۆشدارييان داب‌و له‌وه‌ي ئێستا دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ي كه‌خانمان رێنمايي بكه‌ين به‌وه‌رگرتني ڤاكسيني (ستاتين).
زانايان رايده‌گه‌يه‌نن كه‌زۆري چه‌وري كه‌ساني قه‌ڵه‌و ده‌بێته هۆي ده‌رداني هۆرمۆني ئيسترۆجين كه‌ده‌بێته هۆي گه‌شه‌كردني خانه شێرپه‌نجه‌ييه‌كان. له‌وباره‌يه‌وه تيمێكي توێژه‌راني ناوه‌ندي پزيشكي زانكۆي ديوك له‌ئه‌مريكا رايانگه‌ياندوه كۆليسترۆليش هه‌مان كاريگه‌ري هۆرمۆني هه‌يه ، به‌جۆرێك كۆليسترۆل له‌له‌شدا دابه‌ش ده‌بێت بۆ ماده‌ي (27 ئێچ سي)، به‌وپێيه‌ي ئه‌و خواردنانه‌ي كه‌چه‌ورييان زۆره، رێژه‌ي ئه‌و ماده‌يه‌شيان زۆره، توێژه‌رانيش ئاماژه به‌بوني په‌يوه‌ندي به‌هێز ده‌كه‌ن له‌نێواني قه‌ڵه‌وي و شێرپه‌نجه‌ي مه‌مكدا به‌تايبه‌ت كه‌زياده‌ي كۆليسترۆڵ په‌يوه‌ندييداره به‌مه‌ترسي توشبونه‌وه به‌شێرپه‌نجه، به‌ڵام تائێستا ميكانيزمي ئه‌و توشبونه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
SNN – به‌شي ته‌ندروستي