حه‌ز ده‌كه‌يت مناڵه‌كه‌ت باڵاي به‌رز بێت
به گوێره‌ي گوێره‌ي نوێترين توێژينه‌وه‌كاني لێكۆڵه‌ران، ئه‌و دايكانه‌ي كه له كاتي دووگيانيدا شير ده‌خۆن، منداڵه‌كانيان باڵابه‌رزتر ده‌بێت.
لێكۆڵه‌ران دۆسيه‌ي پزيشكي چه‌ندين منداڵيان تاوتوێ كردووه و گه‌يشتوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي كه‌ئاستي گه‌شه‌كردني باڵاي منداڵان په‌يوه‌سته به خواردني شير له لايه‌ن دايكه‌كانيانه‌وه له كاتي دووگيانيدا.
له‌و توێژينه‌وه‌دا هاتووه: ئه‌و كۆرپه‌ڵانه‌ي كه دايكيان له كاتي دووگيانيدا رۆژانه په‌رداخێك شيريان خواردۆته‌وه له سه‌رده‌مي ميرمنداڵيدا باڵابه‌رزترن ده‌بن.
تيمێكي پێكهاتوو له پزيشكاني ئايسله‌ندا، دانيمارك و ئه‌مريكا زانياري پزيشكي 809 كۆرپه‌ڵه و بڕي خواردني شير له لايه‌ن دايكه‌كانيانه‌وه له كاتي دووگيانيدا له نێوان ساڵه‌كاني 1988 بۆ 1989 زايني تاوتوێ كردوه.
لێكۆڵه‌ران دۆسيه‌ي پزيشكي چه‌ندين منداڵيان تاوتوێ كردووه و گه‌يشتوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي كه‌ئاستي گه‌شه‌كردني باڵاي منداڵان په‌يوه‌سته به خواردني شير له لايه‌ن دايكه‌كانيانه‌وه له كاتي دووگيانيدا.
ئه‌نجامي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه ئاشكراي كردوه: ئه‌و كۆرپه‌ڵانه‌ي كه دايكيان له كاتي دووگياني دا رۆژانه 150 ميلي ليتر شيريان خواردۆته‌وه، له ميرمنداڵيدا باڵايان به‌رزتربووه.