• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 570
  • چوار شەممه 25/10/1392
  • رۆژژمێر :

منداڵ پێويستي بەچييە بۆ گەشەكردن ؟

  

پەروەردەكردن و بەخێوكردني منداڵ يەكێكە لەو ئەركانەي كە  هاوسەرداران سەرقاڵ دەكات بە تايبەت خانمان كە پشكي شێريان بەردەكەوێت لە بەخێوكردني منداڵدا بەبەراورد بە پياوان ،ئەگەر  دايكەكەش بۆ يەكەمجاري بێت ئەزموني دايكايەتي ببينێت ئەوا ئەركە زياتر قورستر دەبێت ئەمەش بە هۆي ئەوەي شارەزاي تەواوي لە پەروەردەكردن و بەخێوكردني منداڵدا نييە ،پزيشكان و توێژەرەواني بواري كۆمەڵايەتيش چەند رێنماييەك دەدەنە ئەو خانمانەي خاوەن منداڵن تاوەكو بتوانن لەو رێگەيەوە گەشەيەكي باش و تەندروست بۆ منداڵەكەيان دەستەبەر بكەن ،ئەوەشي لەم بابەتەدا گرنگە پێداويستيەكاني گەشەكردني منداڵە كە كاريگەرييەكي گەورەيان دەبێت لەسەر گەشەي منداڵ :

•           منداڵ پێويستي بە هەستي خۆشەويستيە : ئەم باسە باسێكي زۆر قورس نييە ،دەربڕيني سۆز و خۆشەويستي و قسەكردن و لە ئامێزگرتني بەوپەڕي خۆشەويستيەوە  دەبێتە هۆي زياتربووني متمانەي منداڵ بە دايكي كە خۆشەويستي پێدەبەخشێت ،هەرگيز هەوڵ مەدە بە دەنگي بەرز و توڕەييەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵەكەت بكەيت چونكە ئەو هەستەي بەرامبەرت هەيەتي كەم دەبێت و بەمەش هيچ سۆزێكي بۆ دايكي نامێنێت .

•           منداڵ پێويستي بەسەرپەرشتي كردنە : بەدڵنياييەوە تۆ ئەوەت دەوێت كە منداڵەكەت تەندروستيەكي باشي هەبێت ،ئەوەش كارێكي قورسنييە بەجێبەجێكردني ئەركەكاني  سەرشانت وەك پاكوخاوێني و چاودێريكردني تەندروستي و بردني منداڵ بۆ لاي پزيشكي تايبەت بە منداڵ  لە هەموو قۆناغەكاني گەشەكردني تاوەكو لە تەندروستي منداڵەكەت دڵنيابيت  ،هەروەها گرنگيدان بە پاكوخاوێني منداڵ يەكێكە لەو كارانەي منداڵ هەميشە تەندروستيەكي باشي دەبێت .

•           منداڵەكەت پێويستي بە كاتژمێري گونجاوە بۆ خەوتن : يەكێك لەو شتانەي كە بۆ هەموو كەسێك پێويستە خەوتنە بەشێوەيەكي رێكخراو  باش بە تايبەت منداڵ ،كاتێكي رێكخراو و دياريكراو بۆ منداڵ لەشەو و رۆژدا دەبێتە هۆي پێداني تەندروستي و گەشەيەكي باش بە منداڵ .

•           منداڵ پێويستي بە خۆراكي تەندروستە :  منداڵەكەت ئەگەر لە حاڵەتي پێداني شيري دايك ياخود دەستكردە ئەوا پێويستە راوێژ بە دكتۆري تايبەت بكەيت تاوەكو ژەم و خۆراكي تەندروست و گونجاو بۆ تەمەني منداڵەكەت دياري بكات بە تايبەت لە شەش مانگي يەكەمدا بە قۆناغێكي هەستيار بۆ منداڵ دادەنرێت .

منداڵ پێويستي بە هەستي خۆشەويستيە : ئەم باسە باسێكي زۆر قورس نييە ،دەربڕيني سۆز و خۆشەويستي و قسەكردن و لە ئامێزگرتني بەوپەڕي خۆشەويستيەوە دەبێتە هۆي زياتربووني متمانەي منداڵ بە دايكي كە خۆشەويستي پێدەبەخشێت ،هەرگيز هەوڵ مەدە بە دەنگي بەرز و توڕەييەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵەكەت بكەيت چونكە ئەو هەستەي بەرامبەرت هەيەتي كەم دەبێت و بەمەش هيچ سۆزێكي بۆ دايكي نامێنێت .

•           منداڵ پێويستي بە قسەكردني بەردەوام هەيە:منداڵ ئەگەر شيرە خۆرەش بێت خواي گەورە ئەو توانايەيي پێبەخشيوە كە تواناي گوێگرتني لە هەموو شتێك هەبێت و بەتايبەت دەنگي دايك كە تايبەتمەندييەكي گەورەي لاي منداڵ هەيە و دەتوانێت لە ناو هەموو دەنگەكاندا جياي بكاتەوە ،لەبەرئەوە لەسەر دايكان پێويستە لەو كاتانەي بوارييان هەيە و سەرقاڵي هيچ كارێكي تر نين ئەوا بەشێوەيەكي بەردەوام قسە بۆ منداڵەكەي بكات ،دەتوانرێت لە رێگەي وتني گۆرانيەوە كە دايك دەيڵێت بۆ منداڵ بە تايبەت لەشەش مانگي يەكەم بەوهۆيەوە بيخەوێنێت .

•           منداڵ پێويستي بە ياريكردن هەيە تاوەكو بتوانێت ئەو شتانەي لە دەوروبەريدان ئاشكراي بكات : جوانترين شت ئەوەيە كە بتوانيت لەگەڵ منداڵەكەت بەشداري بكەيت كاتێك خەريكي ياري كردنە و لەگەڵيدا پێبكەنيت كە ئەمەش دەبێتە هۆي دڵخۆشي بۆ هەردوولا ،بەشداربە لە ساتە خۆشەكاني و ياري لەگەڵ بكە،هەندێك كاتيش لێبگەڕێ‌ تاوەكو بتوانێت هەرچي لە دەوروبەري هەيە ئاشكراي بكات .

SNN – بەشي تەندروستي