• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 359
  • پێنج شەممه 3/11/1392
  • رۆژژمێر :

چارەسەري منداڵەكەت، لە كاتێكدا پلەي گەرمي بەرز دەبێتەوە؟

ئەژين عبدوڵڵادەبێت بتوانيت لە ماڵەوە لەرز و تاي منداڵەكەت چارەسەر بكەيت. هەندێك ڕێگا هەيە بۆ ئەوەي منداڵەكەت بپارێزي و بە ئاسودەيي بيهێڵيەوە تا خێرا چاكبێتەوە:

*بڕێكي زۆر شلەمەني پێ بدە، بۆ ئەوەي لەشي وشك نەبێتەوە.

شيري خۆتي پێ بدە يان شيري قوتوو بە شێوەيەكي ڕێك و، بڕێكيش ئاوي كوڵاوي ساردەوەبوو.

*لێي بگەڕي خۆراك بخوات هەر كاتێك ئارەزووي خواردني كرد، ئەگەر حەزي بە خواردني زۆر نەكرد وردە وردە بيدەيە، بەڵام بە شێوەيەكي ڕێكوپێك بۆ پتەوكردني تەندروستي.

* لێي گەڕێ تا پشوو بدات، ئەگەر ويستي، بەڵام پێويست ناكات بمێنێتەوە لەناو جێگادا، ئەگەر پێي خۆش نەبوو.

*دڵنيا بە لەوەي منداڵەكەت جلي زۆري لەبەر نييە و، ئەگەريش لەبەري بوو هەندێكيان لەبەر داكەنە.

*(پاراستۆل)يان(ئيبۆپرۆفين)ي پێ بدە، ئەگەر زۆر هيلاك بوو، بەڵام ئەگەر منداڵەكەت تەمەني نەگەيشتبووە 3 مانگ واتا كەمتر بوو، حەبي مەدەيە. كاتێكيش كە دەرمانت پێدا ڕاي پزيشك يان دەرمانساز وەرگرە بۆ ئەوەي دڵنيا بي لە بڕەكەي، وريا بە نابێت هەردوو دەرمانەكە لەيەك كاتدا بدەيتە منداڵەكەت. ئەگەر دەرمانت پێدا كاريگەريي نەبوو ئەوا دەرمانەكەي بۆ بگۆرە. بێگومان گوێت لەوە بووە كە پاراستۆل پەيوەنديي هەيە بە تەنگەنەفەسي «ڕەبوو» يان دەنگێكي وەك فيكەوە، لەو كاتەدا مەترسە لەبەر ئەوەي هيچ بەڵگەيەك نييە كە پاراستۆل تووشي كێشەي بكات، پاراستۆل زۆر پارێزەرە بۆ منداڵەكەت.