ژن و هونه‌رێکي گه‌وره
به ڕاستي گه‌وره‌ترين هونه‌ر بۆ ژن و ئافره‌ت حه‌وانه‌وه‌ي مێرد و پاراستني مێرد و به‌ڕێوه‌بردني ژياني هاوبه‌شه. ئه‌و ژنه که ده‌زانێ چۆن له گه‌ڵ مێرده‌که‌ي‌دا بجووڵێته‌وه‌و چلۆن له گه‌ڵيا هه‌ڵس‌وکه‌وت بکات، خێر و به‌ره‌که‌ت و هێمنايه‌تي و ئارامي به خۆي و مێرده‌که‌ي و منداڵه‌کاني ده‌به‌خشێت.

له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا سه‌باره‌ت به‌م هونه‌ره‌ي ژنان به تێر و ته‌سه‌ڵي باس کراوه. دياره ژن ده‌توانێ هونه‌ر و زانستي زۆري بێت و له زۆر بواري جۆراوجۆري ژيان‌دا لێ‌هاتوويي خۆي بسه‌لمێنێ. به‌ڵام به ڕاستي ئه‌گه‌ر بۆ وه‌ده‌س هێناني ئه‌و سه‌رکه‌وتن و لێ‌هاتوويي‌يه ده‌س له مێرده‌که‌ي دابشۆرێت و ئه‌رکي خۆي وه‌کوو هاوسه‌ر له به‌رامبه‌ري ئه‌ودا به جێ نه‌هێنێ، ئه‌وا ناتوانين دان به بايه‌خي زانست و هونه‌ري ئه‌ودا بنين.
با بزانين گه‌وره پياواني ئاييني پيرۆزي ئيسلام سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چي ده‌ڵێن. حه‌زره‌تي فه‌خري عاله‌م محه‌مه‌دي مسته‌فا سڵاوي خواي لێ بێت ده‌فه‌رمێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه که ده‌مرێت و له‌م دونيايه ده‌چێت، مێرده‌که‌ي لێي ڕازي بێت، ئه‌وا ده‌ڕواته ناو به‌هه‌شته‌وه.
به ڕاستي گه‌وره‌ترين هونه‌ر بۆ ژن و ئافره‌ت حه‌وانه‌وه‌ي مێرد و پاراستني مێرد و به‌ڕێوه‌بردني ژياني هاوبه‌شه. ئه‌و ژنه که ده‌زانێ چۆن له گه‌ڵ مێرده‌که‌ي‌دا بجووڵێته‌وه‌و چلۆن له گه‌ڵيا هه‌ڵس‌وکه‌وت بکات، خێر و به‌ره‌که‌ت و هێمنايه‌تي و ئارامي به خۆي و مێرده‌که‌ي و منداڵه‌کاني ده‌به‌خشێت.
هه‌ر ئه‌و حه‌زره‌ته له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له شوێنێکي‌تردا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: ژن ناتوانێ حه‌ققي خودا بدات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي پێش‌تر حه‌ققي مێرده‌که‌ي خۆي دابێت.
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي ئمام عه‌لي سڵاوي خواي لێ بێت سه‌باره‌ت به ئه‌رک و هونه‌ري مێردداري ژنان ده‌فه‌رمێ: جيهاد بۆ ژن ئه‌وه‌يه مێرده‌که‌ي باش به‌ڕێوه ببات و ڕه‌زامه‌ندي ئه‌و پێک بێنێ.
که وايه له ئاييني ئێمه‌دا يه‌کێک له پێوه‌راکني ده‌س‌نيشان‌کردني بايه‌خي ژنان، تێ گه‌يشتن له ئاستي سه‌رکه‌وتني ئه‌وانه له هونه‌ري مێردداري و هه‌ڵس‌وکه‌وتي باش له به‌رامبه‌ر مێرده‌که‌يان‌دا.
هه‌روه‌ها زانياراني گه‌وره و پياواني به‌ناوبانگي ڕۆژئاوا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باسي زۆريان کردووه که لێره‌دا به چه‌ند وێنه‌يان ئاماژه ده‌که‌ين:
ئيسمايلز: ژنێکي پاک و ئيمان‌دار و کابان، ده‌توانێ که‌وێڵێلي بچووک و فه‌قيرانه بکاته کۆشکه حه‌سانه‌وه‌و هێمني و به‌خته‌وه‌ري.
بالزاک: ئه‌و خانووه که ژنێکي داوێن‌پاک و ئيمان‌داري تێدا نييه گۆڕستانێکي پڕ له ترس و ناهومێدي‌يه.
ناپێلئۆن: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ له ئاستي به‌رزي و پێشکه‌وتووبووني شارستانيه‌ت و وڵاتێک تێ بگه‌ن، له ژنه‌کانيان بڕوانن.
رووناک