• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2130
  • سێ شەممه 8/11/1392
  • رۆژژمێر :

توانايي خێرايي مێشك بۆ شيكاري وێنەكان ئاشكرابوو

 

بەپێي توێژينەوەيەك كە لە پەيمانگاي ماساچوسێتسي ويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمەريكا ئەنجامدرا دەركەوتووە خێرايي مێشك بۆ شيكردنەوەي وێنەكان زۆر كەمترە لەوەي بە بيرماندا دێت.

بەپێي هەواڵێكي ماڵپەڕي دەيلي مەيڵي بەريتاني توێژينەوەيەكي ئەمەريكي كە لەسەر خێرايي مێشك ئەنجامدراوە بە پێي ئەنجامي توێژينەوەكەش ئەوە دەردەخات مێشك لە (13) ميلي چركەدا وێنەيەكي بينراو شيكاردەكات و هەموو زانيارييەك لەبارەيەوە پاشەكەوت دەكات،توێژەرەوان ئامارە بۆ ئەوەش دەكەن خێراييەكە لە تواناي بيركردنەوەي مرۆڤدا نييە ، بيلبيلەي چاو لەدواي بينيني هەر وێنەيەك دەستبەجێ دەينێرێت بۆ مێشك بۆ بەشي تايبەت بە شيكردنەوەي بينين و بەماوەيەكي زۆر كەم شيكردنەوەي بۆ دەكات، هەروەها لە توێژينەوەكەدا دەركەوتووە چاو لە چركەيەكدا تواناي بينيني 3 وێنەي هەيە و پێدەچێت ئەوەش بگەڕێتەوە بۆ ئەو توانايەي بەخشراوە بە مرۆڤ و بەشێوەيەكي زۆر خێرا زانيارييەكان شيكاردەكات و چەندين خانەي دەماري خەريكي ئەو كارە دەبن.

بەپێي توێژينەوەيەك كە لە پەيمانگاي ماساچوسێتسي ويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمەريكا ئەنجامدرا دەركەوتووە خێرايي مێشك بۆ شيكردنەوەي وێنەكان زۆر كەمترە لەوەي بە بيرماندا دێت.

 

 لەو توێژينەوەكەشدا تەكنيكي گۆڕيني وێنەكان لە بەر چاوي بەشداربوواندا بەكارهێنراوە و ژمارەيەك ئامێري پێشكەوتووش بۆ چاودێري كردني چالاكييەكاني مێشك بەكارهێنراون، لەدواي شيكاري زانيارييەكان دەركەوتووە مێشك زۆر لەوە خێراترە كە لە توێژينەوەكاني پێشوودا باسي لێوەكراوە و بە شێوازێكي زۆر سەرسووڕهێنەر كاردەكات و هەموو بەشەكاني بەستراون بەيەكەوە و بەزوويي زانيارييەكان دەگوازنەوە.

ته‌ندروستي

SNNC