14 رێگا بۆ چاره‌سه‌ري دواكه‌وتني منداڵ له قسه‌كردن
زۆرينه‌ي دايكان و باوكان تووشي دودڵي و ڕاڕايي ده‌بن كاتێك منداڵ ته‌مه‌ني ده‌چێته سه‌رو يه‌ك ساڵييه‌وه و به‌ڵام هيشتا زماني نه‌هاتۆته گۆ بۆيه پسپۆراني بواري منداڵان 14 ئامۆژگاري بۆ دايكان و باوكان ده‌خه‌نه روو تاوه‌كو منداڵ زووتر بتوانيت قسه بكات ئه‌وانيش :
1. دڵنيابه له سه‌لامه‌تي ته‌ندروستي قورگي منداڵه‌كه‌ت به‌تايبه‌ت ئامێري بيستن و زمان ئه‌ويش له‌رێگه‌ي بينيني پزيشكي پسپۆري تايبه‌تي ئه‌م بواره‌وه .
2. منداڵه‌كه‌ت دووربخه‌ره‌وه له ڕاڕايي و قه‌له‌قي و مه‌هێڵه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به كێشه‌كاني تۆ بزانێت و له‌به‌رچاوي كێشه‌كان چاره‌سه‌ر مه‌كه ،چونكه زۆرجار ئه‌و كێشانه وا له منداڵ ده‌كات بێده‌نگي هه‌ڵبژێرێت و قسه نه‌كات .
3. هه‌وڵبده ژينگه‌يه‌كي ته‌ندروستي و ئارامي بۆ دابين بكه چونكه منداڵ له‌و ژينگه‌يه‌دا زووتر گه‌شه ده‌كات و ئه‌و ژينگه‌يه يارمه‌تيده‌ره بۆ زوو كه‌وتنه سه‌ر قسه لاي منداڵ .
4. هه‌وڵبده به وورده فێلي تايبه‌تي خۆت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه‌وه‌ره ململانێ به‌شێوازي منداڵانه هه‌ميشه‌ش هه‌وڵبده له‌پێش چاوي خۆي شته‌كاني بۆ روون بكه‌ره‌وه به ئاماژه بۆ كردن و به ووتنه‌وه‌ي ناوي ئه‌و شته‌ي ده‌ته‌وێت تێي بگه‌ێنێت ئه‌و شته چييه .
5. يه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ي كه يارمه‌تيده‌ره له كه‌وتنه سه‌ر قسه‌كردني منداڵ به زوويي بريتيه له بووني پێگه‌يه‌كي كۆمه‌ڵايه‌تي و وه‌ك دراوسێ و خزمان و هاوڕيان و هانداني ئه‌و منداڵانه به ياريكردن له‌گه‌ڵي و كرانه‌وه هه‌روه‌ها هێناني منداڵي تر بۆ ياريكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت .
6. چوونه باخچه ساوايانه‌كان هۆكارێكه منداڵ به‌هۆيه‌وه تواناي ئاخافتني بۆ زياد ده‌كات ،چونكه تێكه‌ڵي له‌گه‌ڵ منداڵ و دايه‌نگا دروست ده‌كات و هۆكارێكه بۆ بينيي شتي زياتر .
7. زياد قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ هۆكارێكه بۆ پراكتيزه‌كردني ئاستي
زمانه‌واني منداڵ و چۆنێتي ده‌ربريني چونكه قسه‌كردن رێگاي سه‌ره‌كي فێربووني زمانه .
8. شته‌كاني چوارده‌وري منداڵه‌كه‌ت به‌ناوي ئه‌وه ناوبني به‌تايبه‌ت ئه‌و شتانه‌ي هه‌ست ده‌كه‌يت ئه‌و به‌ر ئه‌وه‌شتانه ده‌كه‌وێت ،وه‌ك ئه‌و بوكه هي تۆيه ،ئه‌و پۆشكانه هي تۆن و كۆمه‌ڵيكي تر .
9. له وتنه‌وه‌ي شته‌كان به‌رامبه‌ر به منداڵ هه‌وڵبده له ده‌ربرينه‌كانت هه‌ڵه نه‌كه‌يت تاوه‌كو منداڵ به‌هه‌ڵه وه‌رينه‌گرێت و ده‌ريببڕێت .
10. هه‌وڵبده وه‌كو دايك و باوك هه‌موو رۆژێك كاتێكي دياريكراو بۆ ياريكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌ت دابنێ و له‌گه‌ڵ يه‌كتر بكه‌ونه قسه‌ي منداڵانه با منداڵه‌كه‌ت چاوت لێ بكات .
11. ده‌توانيت له‌رێگه‌ي گۆراني و سرودي تايبه‌ت به منداڵه‌وه منداڵه‌كه‌ت هان بده‌يت بۆ قسه‌كردن .
12. بيده‌نگه به له‌به‌رامبه‌ر ووتني ئه‌و هه‌ڵانه‌ي كه منداڵ له‌كاتي ووتني شتێك ده‌يڵێت وازي لێ بهێنه با خۆي چاكي بكاته‌وه .
13. خوێندنه‌وه و پيشانداني ئه‌و گۆڤار‌و كتێبانه‌ي كه وێنه‌ي له‌گه‌ڵدايه بۆ منداڵان يه‌كێكه له هۆكاره‌كاني فێربوون بيرشت نه‌چێت وێنه هۆكارێكي سه‌ره‌كي فێربوونه لاي منداڵ .
14. ته‌ماشاكردني ته‌له‌فزيۆن و كارلێك له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزيۆندا هۆكارێكه منداڵ له‌رێگه‌يه‌وه ده‌توانێت به ره‌واني قسه بكات و لێوه‌ي فێر بێت
کوردی نیوز