• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 544
  • پێنج شەممه 1/12/1392
  • رۆژژمێر :

 با منداڵەكانتان ياري كۆمپوتەري نەكەن

بە گوێرەي توێژينەوەيەكي زانستي دەركەوتووە ئەو منداڵانەي گيرۆدەي يارييە كۆمپيوتەرييەكان دەبن لە دەرئەنجامدا تووشي خەمۆكي و ترس دەبن.

لە ئەنجامي لێكۆڵينەوەيەك كە لە زانكۆي ئيڤاي ئەمريكي ئەنجام درا، دەركەوت ئەو منداڵانەي گيرۆدەي يارييەكاني كۆمپيوتەرن، دواي ماوەيەك تووشي خەمۆكي و پەشۆكان و ترس دەبن و، هاوكات بۆ زيانيان بە دەرس و قوتابخانەيشيان دەگەيەنێت و دەبێتەهۆي دابەزيني نمرەكانيان. ئەو توێژينەوەيە كە لەسەر سێ هەزار قوتابي سەنگافوري ئەنجام دراوە كە لە هەر دە كەسيان يەكێكيان گيرۆدەي يارييە كۆمپيوتەرييەكان بوون.

بە گوێرەي توێژينەوەيەكي زانستي دەركەوتووە ئەو منداڵانەي گيرۆدەي يارييە كۆمپيوتەرييەكان دەبن لە دەرئەنجامدا تووشي خەمۆكي و ترس دەبن.

 

دۆگڵاس جينتايلي سەرپەرشتياري لێكۆڵينەوەكە ڕووني كردەوە كە گيرۆدەبووني بەردەوامي منداڵان بەو جۆرە يارييانە لە توانا و بەهرەمەندييە كۆمەڵايەتيەكانيان كەم دەكاتەوە و زيانيش بە پەيوەندييە كۆمەڵايەتيەكانيشيان دەگەيەنێت.

لێكۆڵەرەوان بۆ دەربازبووني منداڵان بە گێرۆدەيي يارييە كۆمپويتەرييەكان ڕايان وايە لە بري ئەوەي ئەو منداڵانە خۆيان سەرقاڵ بكەن بە يارييەكاني كۆمپيوتەر سەرقاڵبكرێن بە ياريكردني بەكۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێكانياندا.

سايتى هه‌ولێر