خەراپترين چوارجۆري خواردن بۆمنداڵ
بۆ هه‌بووني له‌شێکي ته‌ندروست و دوور له نه‌خۆشي، پێويسته ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ي که ده‌يخۆيت مه‌رجه‌کاني ته‌ندروستييان تێدا بێت و دووربن له هه‌ر کێشه‌يه‌ک،
به‌تايبه‌تي بۆ منداڵ نابێت هيچ گومانێکيشيان له‌سه‌ر بێت، چونکه له ڕووي جه‌سته‌يي و سيسته‌مي به‌رگريي له‌شه‌وه به‌ته‌واوه‌تي گه‌شه‌يان نه‌کردووه و زۆر خێراتر له که‌ساني ئاسايي تووشي نه‌خۆشي و ژه‌هراويبوون ده‌بن.
ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ي خواره‌وه بريتين له چوارخراپترين خۆراک بۆ منداڵ، که کێشه‌ي زۆريان بۆ دروست ده‌کات :
1 – خواردنه‌وه‌ي قاوه: له منداڵدا ڕێژه‌ي تووشبوون به جه‌ڵته‌ي دڵ زياد ده‌کات و کێشه‌ي که‌مخه‌ويي دروستده‌کات، هه‌روه‌ها هۆکارێکي سه‌ره‌کييه بۆ زه‌ردبووني ددان.
2 – خواردني نه‌سته‌له : ڕێژه‌ي کۆلستڕۆڵي زيانبه‌خش له خوێندا زياد ده‌کات و کێشه‌ي ئالوده‌بوونيشي هه‌يه .
3 – خواردني به‌ستوو : ئه‌م جۆره خواردنانه پاش ئه‌وه‌ي که بۆ ماوه‌يه‌کي زۆر له ژێر پله‌يه‌کي جێگيري ژێر سفره‌وه داده‌نرێن و پاشانيش ده‌توێنه‌وه تووشي له‌ده‌ستداني ماده خۆراکيه‌کانيان ده‌بن و هه‌ندێک جار بۆ مادده‌ي زيانبه‌خش ده‌گۆڕدرێن ، ئه‌م خواردنانه بۆ منداڵاني خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ زيانيان زۆر زياتره له سو‌ود .
4 – گه‌نمه‌شامي : ڕێژه‌يه‌کي به‌رچاو له چه‌وري تێر (saturated fat) ي تێدايه و ڕێژه‌ي توشبوون به قه‌ڵه‌وي زياد ده‌کات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زيان به خانه‌کاني له‌ش ده‌گه‌يه‌نێت و پاش ماوه‌يه‌ک توشي ئه‌گه‌ري ناچالاکييان ده‌کات .
دەستگاي ميديايي هەولێر