بۆ ئه‌وه‌ي که منداڵێکي دڵاوا و به‌خشه‌نده‌مان هه‌بێت
ئێوه ده‌توانن به‌م شێوه‌انه که ئه‌م وتاره پێشنيارتان پێ ده‌کات هاست و سۆزي منداڵ خۆشه‌ويستي خۆتان هان بده‌ن و نه‌مامي دڵاوايي ، مرۆڤ دۆستي و چاکه‌کاري له ده‌رووني ئه‌ودا په‌روه‌رش بده‌ن .
منداڵي دڵاوا
يه‌کێک له گرنگتري و به هه‌ست ترين سه‌رده‌مي هه‌ر که‌سێ سه‌رده‌مي منداڵي ئه‌وه و که‌سايه‌تي داهاتووي ئه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بنه‌ماي داده‌نرێت و ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه به بچووکترين هه‌ڵه له بواري فێرکاري و په‌روه‌رده‌يي منداڵدا ، ئاسيو و زيانێکي قه‌ره‌وي نه‌کراو به درووس بووني که‌سايه‌تي ئه‌و بگه‌ێينين . به تايبه‌ت سه‌رده‌مي کۆرپه‌يي مندا؟ڵ که زۆر هه‌ستيار و به نرخه .
له‌م سه‌رده‌مه که‌سياه‌تي کۆمه‌ڵايه‌تي و ئاکاري منداڵ پێک دێت و ئه‌و له‌م سه‌رده‌مه زۆر گرنگه‌دا هێدي هێدي له گه‌ڵ کرده‌وه‌ي چاک و خراپ ئاشنا ده‌بێت و ڕێگا و ڕه‌وشي داهاتوي خۆي دياري ده‌کات . ئه‌و هه‌روه‌ها له‌م سه‌رده‌مه‌دا چاکي و خراپي ، سۆز و تووڕه‌يي ، مرۆڤ دۆستي و دۆژمني ، دڵاوايي و به‌خێڵي ده‌زانێت و فێر ئه‌بێت ؛ که وابوو گرنگترين شێوازي په‌وه‌رده کردني منداڵ ، پێوه‌ندي دايک و بابه له گه‌ڵ منداڵيان وه هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رنجانه‌يه که دايک و باب ئه‌يده‌نه منداڵه خۆشه‌ويسته‌که‌يان . له لاێيکي تره‌وه هه‌ر منداڵێک به ئاکار و کرده‌وه‌ي تايبه‌ت به خۆي دێته ئه‌م دنيا . بۆ نموونه هێندێ له منداڵان دڵاوا و خێر خوازن وه خۆ به خۆ پێيان خۆشه يارمه‌تي هه‌ژاران بده‌ن ، به‌ڵام هێندێ کي ديکه ئه‌م تايبه‌تمه‌نديانه نيه . ئه‌م خاڵه گرنگه که دايک و باب ده‌بێ هۆ و رێشه‌ي ئه‌وه‌ي که منداڵه‌که‌يان به‌خێڵه به ده‌ست بێنن و زووترين کات به‌ري بگرن و نه‌مامي مرۆڤ دۆستي و چاکه کاري له دڵي ئه‌ودا بنێژن .
منداڵ ، کرده‌وه‌ي باوک و دايکي ده‌کاته سه‌رمه‌شقي چاکه و خراپه وه له‌وان سه‌رمه‌شق ده‌گرێت . له راستيدا منداڵ به کرده‌وه و ڕه‌فتاري ئه‌وان ئه‌ڕوانێت نه بۆ گۆتاري ئه‌وان ؛ که وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ منداڵێکي مرۆڤ دۆست و چاکه کار و دڵاواتان هه‌بێت ، ده‌بێ خۆتان به‌و شێوه بن .
ئه‌رکي دايک و بابه که منداڵه‌کانيان مرۆڤ دۆست ، چاکه کار ، دڵاوا و به سۆز په‌روه‌رده بکه‌ن و بێ گۆمان سه‌رمه‌شقي يه‌که‌مي ئه‌وان بۆ ئه‌م تايبه‌تمه‌نديانه ، دايک و بابه .
ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ منداڵه‌ێکي مرۆڤ دۆست ، چاکه کار ، دڵاوا و به سۆزتان هه‌بێت ، سه‌رنج بده‌ن به‌م خاڵانه‌ي لاي خوار :
** هێندێ جار ئه‌توانن له وه‌زع و حاڵ وه هه‌روه‌ها کيشه‌ي منداڵاني هه‌ژار و که‌م ده‌س بۆ ئه‌وان قسه بکه‌ن وه ئه‌گه‌ر کرا بيان به‌ن با بيان بينن له نزيکه‌وه وه به منداڵه خۆشه‌ويسته‌که‌تان بڵێين که ئه‌مانه هه‌موو مرۆڤن و خۆشکي و براي ئێمه‌ن و ئێمه به‌رانبه‌ر به‌وان به‌ر پرسين وه ده‌بێ تا ئه‌و ڕادده که ده‌توانين يارمه‌تي ئه‌وان بده‌ين . ئه‌و کاته به ته‌وانايي خۆتان له‌به‌ر چاو منداڵه‌که‌تان خه‌ڵاتێيک بده‌نه ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه .
** ده‌توانن خه‌زانێيک بسێنن بۆ منداڵه جگه‌ر گۆشه‌که‌تان و پيشنايري پي بده‌ن که هه‌ر ڕۆژ هێندێک له پاره‌ي خه‌رجي خۆي بخاته نێو ئه‌و خه‌زانه . دواي ماوه‌ێيک پاره‌که‌ي ده‌ربێنێت و به چاودێري خۆتان بيداته له ڕيگاي چاکه به هه‌ژار و که‌م ده‌ستان ؛ ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م خاڵه گرنگه که ئه‌م کاره به شێوه‌ي به‌رده‌وام بێت ، به‌م شێوه کاريگه‌ري جاکتري ده‌بێت .
** بڕێ جار له گه‌ڵ منداڵه‌که‌تان مێوه و شيريني بسێنن و پێکه‌وه بڕۆن بۆ لاي ئه‌و که‌سانه‌ي که نه‌خۆشن . به‌و بڵێين که ڕۆێشتن بۆ لاي نه‌خۆش کارێکي به نرخ و ئاکاريه و ئه‌و نه‌خۆشانه دڵخۆش ده‌کات .
** ده‌توانن بڕێک پاره بده‌نه ده‌ست منداڵه‌که‌تان بۆ ئه‌وه‌ي بيدات به دامه‌زراوێکي خێريه يا بيداته ده‌ستي ئه‌و که‌سانه‌ي که هه‌ژارن .
** پێشنيار بده‌ن به منداڵه بچووکه‌که‌تان يه‌کێک له وه‌ساێلي ياريه‌کاني که خۆشي ئه‌وێت بدات خۆشکي ، براکه‌ي يان دۆستێکي . ئه‌و کاته پرسياري لێي بکه‌ن که چ هه‌ستێکي هه‌يه و هاني بده‌ن و ده‌س خۆشي پێ بڵێن . به‌م شێوازه منداڵه‌که‌تان فێري يارمه‌تي دان و دڵاوايي ده‌بێت و ده‌زانێت که به‌خشين و دڵاوايي چه‌نده کارێکي چاک و به نرخه ؛ ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م خاڵه گرنگ و جێگاي سه‌رنجه که له سه‌ره‌تاوه ئه‌م کاره بۆ ئه‌و سه‌خت و دژواره ، ئه‌گه‌ري ئه‌وه‌شي هه‌يه که قه‌بووڵي نه‌کات . له‌م حاڵه‌دا ئێوه ده‌بێ به خۆڕاگري و به‌بێ به هار هێناني زۆر و گۆشار ئه‌م کاره ثڕ بايخه‌ي فێر بکه‌ن .
منداڵي دڵاوا
** پيشنيار بده‌نه منداڵه‌که‌تان که هێندێ جار دۆست و براده‌ره‌کاني بانگه‌شه بکات بۆ ماڵ و مێوانداريێان بکات وه به شێوه‌ێيکي شياو ڕێزيان لێ بگرێت .
** ده‌توانن پيشنياري پێ بده‌ن که خواردنه‌که‌ي له گه‌ڵ ئه‌نداماني بنه‌ماڵه يان دۆستان و هاو ياريه‌کاني بخوات . ئێوه‌ش بۆ ئه‌و کاره هاني بده‌نه و سپاس و ده‌س خۆشانه‌ي پێ بڵێن .
** ده‌توانن له گه‌ڵ منداڵه‌که‌تان بڕۆن بۆ سه‌نته‌ره‌کان و به سه‌لێقه‌ي منداڵه‌که‌تان بۆ ئه‌م منداڵاني که هه‌ژار و که‌م ده‌ستن شت بکرن .
** له کۆتاييدا ئێوه ئه‌توانن به‌م شێوازانه هه‌ست و سۆزي منداڵي جگه‌رگۆشه‌تان هان بده‌ن و نه‌مامي دڵاوايي ، مرۆڤ دۆستي و چاکه کاري له ده‌رووني ئه‌واندا په‌روه‌رده بکه‌ن تاکوو ئه‌م کرده‌وه به‌رزانه هێدي هێدي له ناخي منداڵه‌که‌تان به هيز ده‌بێت و ده‌بێته عاده‌تێکي چاک و ئاکارێکي باش ، له کردار و گۆتاري ئه‌ودا .
به‌شي بنه‌ماڵه‌ي ئێراني تێبيان