• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2202
  • شەممه 16/1/1393
  • رۆژژمێر :

  تاقيكردنەوەيەك بۆ زانيني ئەگەري تووشبوون بە ئەڵزەهايمەر

لە توێژينەوەيەكدا كە زانكۆي جۆرجتاون لەويلايەتي واشنتۆني ئەمەريكا ئەنجامدرا دەركەوت توشبوواني نەخۆشي ئەڵزەهايمەر چەندين گۆڕانكاري لە خوێنياندا درووستدەبێت و ئەوەش بەكاردەهێنرێت بۆ زانيني سەرهەڵداني ئەو نەخۆشييە.

لەو توێژينەوەيەدا نزيكەي (525) نەخۆش بەشدارييان تێداكرد و ماوەي پێنج ساڵ توێژينەوەكە درێژەي خاياند و دەركەوت تووشبوواني ئەڵزەهايمەر  گۆڕانكاري لە خوێنياندا ڕوودەدات و نزيكەي (10) جۆر لە چەوري لە خوێنياندا گۆڕان لە ڕێژەكەياندا ڕوودەدات، ئێستا توێژەران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن دەتوانن پێش دەركەوتني نيشانەي نەخۆشييەكە لەڕێگەي تاقيكردنەوە بۆ ڕێژەي ئەو چەورييانە بزانن ئەگەر كەسە تووشي ئەڵزەهايمەر بووە و چارەسەري پێشوەختي بۆ بكەن چونكە لەگەڵ تێپەڕبووني كاتدا چارەسەري نەخۆشييەكە مەحاڵ و گران دەبێت.

لە توێژينەوەيەكدا كە زانكۆي جۆرجتاون لەويلايەتي واشنتۆني ئەمەريكا ئەنجامدرا دەركەوت توشبوواني نەخۆشي ئەڵزەهايمەر چەندين گۆڕانكاري لە خوێنياندا درووستدەبێت و ئەوەش بەكاردەهێنرێت بۆ زانيني سەرهەڵداني ئەو نەخۆشييە.

جێي ئاماژەيە لە سەرەتاي تووشبوون بە ئەڵزەهايمەر ماوەي 10 ساڵ نەخۆشەكە هيچ نيشانەيەكي لەسەر دەرناكەوێت و نازانرێت ئەگەر ئەو جۆرە نەخۆشييەي هەبێت و تەنها ئەو جۆرە تاقيكردنەوەيە تووشبوون بەو نەخۆشييە دەردەخات، توێژەران ئاشكرايانكرد كە پێويستيان بە بەڵگە و توێژينەوەي زياترە بۆئەوەي تاقيكردنەوە پزيشكييەكە لە نەخۆشخانەكاندا بەكاربهێنن.

ته‌ندروستي

SNN