مه‌ترسييه‌كاني خواردنى برنجى سپي
هه‌ندێ توێژه‌رانى ئه‌مريكى ده‌لێن" خواردنى برنجى سپى په‌يوه‌ندى به به‌رزكردنه‌وه‌ى مه‌ترسي تووشبون به نه‌خۆشي جۆرى دووه‌مى شه‌كره‌وه هه‌يه .
توێژه‌ران له‌ميانه‌ى ئه‌نجامدانى چوار لێكۆلينه‌وه له‌سه‌ر نزيكه 350،000 كه‌س گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ئه‌و كه‌سانه‌ى برنجى سيپيان خواردوه به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشي شه‌كره له‌لايان به‌دياكه‌وتووه .
به‌پێي لێكۆلينه‌وه‌كه زۆربه‌ى كه‌سانى تووشبوو به‌م نه‌خۆشيه ده‌كه‌ونه ولاتانى ئاسيايي ، چونكه خه‌لكى ولاتانى ئاسيا برێكى زۆرى برنجى سپي به‌كارده‌هێنن ، له‌چاو ڕۆژئاوا ، به‌مه‌ش زياتر تووشي شه‌كره ده‌بنه‌وه .
توێژه‌ران له هه‌موو لێكۆلينه‌وه‌كاندا بۆيان ئاشكرابووه ، كه برنجى بور ، ده‌كرێت به شێوه‌يه‌كى فراوان مه‌ترسي تووشبوون به نه‌خۆشي جۆرى دووه‌مى شه‌كره كه‌مبكاته‌وه ، بۆيه ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كه‌نه‌وه كه له‌جياتى برنجى سپي زياتر گرنگى به خواردنى برنجى بور بده‌ن
رووبه‌رنێت