چه‌ند هۆكارێك بۆزيادكردني ژيري منداڵ
زانايان چه‌ندهۆكارێكيان دياريكردوه بۆيارمه‌تيداني ژيري منداڵ، به‌شێكيان په‌يوه‌ندي به‌ده‌وروبه‌ري منداڵه‌وه وه‌ك خێزان‌و ئه‌و ژينگه‌ي تێيدا په‌روه‌رده ده‌بێت، به‌شێكيتريان په‌يوه‌ندي به‌لێهاتوي خۆيه‌وه هه‌يه، به‌ڵام گۆڤاري تايم له‌رێگه‌ي چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌كي زانسته‌يه‌وه چه‌ند هۆكارێكي بۆيارمه‌تيداني ژيري منداڵ دياريكردوه:
• وانه‌ي مۆسيقي، توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه‌يان ئاشكراكردوه راهێناني مۆسيقي ده‌توانێت ئاستي ژيري منداڵ زيادبكات‌و توانيويه‌تي 20% ژيريه‌كاني زياتر بكات به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ي دورن له‌مۆسيقا.
• دوركه‌وتنه‌وه له‌كه‌م خه‌وي، توێژينه‌وه‌كان ده‌ريان خستوه كه‌م كردنه‌وه‌ي كاتژمێره‌كاني خه‌وتني منداڵ يه‌كسانه به‌كه‌مبونه‌وه‌ي ئاستي پێگه‌شتن‌و زيادبوني هۆشياري.
• توانا‌و خۆرێكخستن نهێني سه‌ركه‌وتنه، بوني هێزي ئيراده‌ي لاي منداڵان وه‌ك رێكخستني كاته‌كاني ته‌ماشاكردني ته‌له‌فزيۆن‌و كاته‌كاني خوێندن تێكڕاي ژيريان زياد ده‌كات.
• منداڵي دڵخۆش سه‌ركه‌وتوه، ئه‌و ياسايه به‌سه‌ر زۆرينه‌ي منداڵاندا ده‌چه‌سپێت‌و هه‌ميشه دڵخۆشي يارمه‌يان ده‌دات تاكو سه‌ركه‌وت بن له‌هه‌رله‌ته‌مه‌نێكي منداڵيانه‌وه تا ئه‌و كاته‌ي گه‌وره‌ده‌بن، به‌ڵام يه‌كه‌م هه‌نگاو له‌به‌خته‌وه‌ري دايكان‌و باوكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
• هاوڕێ، بوني هاورێي باش كاريگه‌ري گه‌وره‌ي هه‌يه له‌سه‌ر ژيري لاي مندلان، بۆيه پێويسته منداڵان بنێردرێنه قوتابخانه‌يه‌كي باش‌و له‌نێو ده‌وبه‌رێكي باش‌دا بن، تاكو په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ كه‌ساني باش‌دا دروست بكات نه‌ريتێكي باش وه‌ربگرن‌و له‌غه‌مي بوني هاوڕێي خراپ‌و هه‌ڵسوكه‌وتي خراپ به‌دوربن.