• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2091
  • چوار شەممه 28/12/1392
  • رۆژژمێر :

بەكترياي گۆشتخۆريش پەيدابوو

 

ژمارەيەك لەپزيشكاني بريتانيا ناچاربوون سێ پەلي گەنجێك ببڕنەوە ئەمەش لەدواي ئەوەي جۆرە بەكتريايەك چەند بەشێكي لێ خواردبوو، بەهۆيەوە ئەو گەنجە بۆ ماوەي هەفتەيەك لەهۆش خۆي چوو.

ئەليكس لويسي تەمەن 34 سالاچن لەمانگي نۆڤەمبەري رابردوودا توشي هەڵامەتێكي قورس بوو نەخۆشييەكە پەرەي سەند و گەيشتە توشبووني بەبەكتريايەك كەچەند ناوچەيەكي جەستەي رەش هەڵگەراند، دواتر دۆخي خراپتر بوو رەنگي پێستي گۆڕرا و توشي نەخۆشي چاو بو لەگەڵ بەردەوامي خوێنبەربووندا.

بۆيە پزيشكەكان ناچاربوون هەردوو قاچ و دەستي چەپي لويس ببڕنەوە چونكە جۆرە بەكتريايەك لەسەري دەژيا كەشانەكاني دەخوارد و رووبەرووي ئەگەري مردني كردبۆوە.

بەپێي زانيارييەكان سەرچاوەي دەركەوتني ئەو بەكتريايە دەگەرێتەوە بۆ ساڵي 2012 و لەنێو هەموو 33 هەزار كەسدا توشي يەك كەس دەبێ .

SNN - تەندروستي