• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2537
  • پێنج شەممه 26/4/1393
  • رۆژژمێر :

 ددان هاتني منداڵ

ددان هاتن پرۆسەيەكي گرنگە كە لەدەوري 6 مانگيدا دەست پێدەكات.

بەڵام ددان هاتن لەهەركاتێكي نێوان 3 بۆ 12 مانگي تەمەنيش هەر بە ئاسايي دادەنرێت. هەتاكو دەگاتە نزيكەي تەمەني 3 ساڵان .

ددانەكاني پيشەوەي شەويلگەي خوارەوە يەكەم جار دەردەكەون . ددانەكاني پێشەوەي شەويلگەي سەرەوە 1 بۆ 2 مانگ پاش ئەوانەوەي پێشەوەي شەويلگەي خوارەوە دەردێن

هەندێ منداڵ زياتر ناڕەحەت دەبن لەهەندێكي تر كاتێك ددانيان دەردێن. ئەمەش لەبەر هەبووني كزانەوە و ئاوساني پووكيان پێش ئەوەي ددانەكەيان دەربێت. 

ئەم ناڕەحەتيانەش نزيكەي 5 ڕۆژ پێش ئەوەي ددانيان دەربكەوێت دەيانبێت. 

ئەم ناڕەحەتيانەش نامێنن هەركە ددانەكە دەربچێت. زۆربەي منداڵ لەكاتي ددان هاتندا گرفتيان نييە.

منداڵان لەوانەيە قەپ لە پەنجەيان بگرن بۆ هێوركردنەوەي ئەو پەستانەي كەلەسەر ددانيان هەيە . لەوانەيە هيچ نەخۆن و نەخۆنەوە بەهۆي زياتر ناڕەحەتيان كەبەهۆي خواردنەوە زياد دەكات.

بۆ ئەوەي دداني منداڵانمان بە هێوري بێنەوە باشتر ئاوەيه گەزەي لاستيكيي 

منداڵان 

بەكاربهێنە چونكە ناڕەحەتييەكەيان كەم دەكاتەوە .

زۆر وشيار و ئاگادار بن لەو دەرمان و چارەسەرە كيمياويانەي كە بەكاري دەهێنن بۆ نەهێشتني ئازاري دەركەوتني ددان لە منداڵەكەت، چونكە ئەو دەرمانانە دەبنە هۆي زياني ڕاستەوخۆ بۆ سەر پوكي منداڵەكە، لەگەڵ ئەوەش ئەو دەرمان و چارەسەرانە ڕاستەوخۆ دەبنە هۆي ڕاگرتني ليكاو‌ پێش ئەوەي فرسەتێكي بۆ بڕەخسێ تا كاريگەري هەبێت لە سەر پوك و دداني . زۆرێك لەو دەرمانانە دەبێتە هۆي سڕكردني قوڕگي منداڵەكە.

پێويستە لە سەر شاني هەموو دايك و باوكێك، بۆ منداڵەكەي ئەگەر هەر بارێكي نائاسايي بە سەر منداڵەكەي هات ئەوا بە زووترين كات بگەيەنێتە پزيشكي ددان كە ئەوان شارەزان لە بواري تەندروستي بواري منداڵان