• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2167
  • دوو شەممه 20/5/1393
  • رۆژژمێر :

 ڕاهاتني منداڵ لەسەر داواي لێبووردن كردن

يارمەتيي منداڵەكەتان بدەن بۆ ئەوەي ئەو هەڵەيەي كردوويەتي، ڕاستي بكاتەوە.

ڕاهێناني منداڵەكانتان لەسەر ئەوەي داواي لێبووردن بكەن كارێكي زۆري دەوێت. بۆ ئەو كارە پێويستە:

- لە منداڵە بچووكترەكانەوە دەست پێ بكەن: دەبێ فێريان بكەن كە بۆ چي داواي لێبووردن پێوييستە؟ منداڵە بچووكەكان بە تايبەت ئەوانەي لە خوارووي تەمەني شەش ساڵانن تەنيا خۆيان دەبينن و بايەخ بە كاردانەوەي منداڵاني ديكە بەرانبەر بەو كارەي ئەنجاميان داوە، نادەن.

دەبێ بە ئارامي ئەو منداڵە فێر بكەن كە ئەو قسەيەي كردوويەتي يان ئەو كارەي ئەنجامي داوە، زياني بە جەستە يان هەست يان شتەكاني كەسێكي ديكە گەياندووە.

- هەنگاو بە هەنگاو فێريان بكەن: تەنيا گوتني وشەي (ببوورە) بۆ منداڵ بێمانايە، جگە لەوەي بزانێت ماناكەي چييە؟ لە سەرەتادا لەوانەيە وا بێتە پێش چاو كە منداڵ تەنيا وشەكان دووبارە دەكاتەوە، بەڵام وردە وردە خۆي فێر دەبێت سەربەخۆ و لە كات و شوێني پێويستدا ئەو وشەيە بەكار ببات.

- كاتێك خۆتان هەڵەيەك بەرانبەر منداڵەكەتان دەكەن لە منداڵەكەتان داواي لێبووردن بكەن: هيچ شتێك لەوە باشتر نييە كە ئێوە ئەو ئاكارەي لە منداڵەكەتان دەوێت بۆي ئەنجام بدەن. ئەو وشانە بەكار ببەن كە منداڵەكەتان بزانێت لەو كارەي ئەنجامتان داوە پەشيمانن. وەكوو: "لەو كارەي ئەنجامم داوە پەشيمانم و هەوڵ دەدەم ئەو كارە دووبارە نەكەمەوە."

- يارمەتيي منداڵەكەتان بدەن بۆ ئەوەي ئەو هەڵەيەي كردوويەتي، ڕاستي بكاتەوە. بۆ نموونە يارمەتيي برادەرەكەي بدەن بۆ ئەوەي ئەو يارييەي منداڵەكەتان تێكي دابوو، دووبارە دروستي بكاتەوە. يان ئەو نيگارەي منداڵەكەتان تێكي داوە يان دڕاندوويەتي دووبارە بيكێشێتەوە. ئەوە خاڵێكي گرنگە كە منداڵەكەتان بزانێت ئەو هەڵانەي كردوويەتي تەنيا بە گوتني ببوورە و داواي لێبووردن كردن چاك نابێتەوە.

منداڵە گەورەكانتان فێر بكەن:

- چاوەڕوانيي ئێوە لە مندالە گەورەكانتان دەبێ زياتر بێت، چونكە تەمەني گەورەترە و دەبێ بزانێت ئەو چەمكەي لە پشتەوەي داواي لێبووردن كردن هەيە، چييە؟ لەبەر ئەوە ئەو ناتوانێت تەنيا بە گوتني وشەي ببوورە كارەكە تەواو بكات.

- منداڵ دەبێ بزانێت داواي لێبووردني دروست دەبێ لەگەڵ گوتني هۆكاري ئەنجامداني ئەو كارە بێت. واتە بڵێت بۆ چي ئەو كارەي ئەنجام داوە و پاشان داواي لێبووردن بكات.

- لە ڕادەبەدەر پێداگري نەكەن كە منداڵەكەتان داواي لێبووردن بكات. زۆر جار ئێمە لەو كارەي ئەنجاممان داوە پەشيمان نين كە واتە منداڵەكانيشمان وا بير دەكەنەوە. لەبەر ئەوە ئەگەر ئێوە زۆر پێداگري بكەن لەسەر ئەوەي كە ئەو داواي لێبووردن بكات، دەرئەنجامێكي باشي نابێت و ئەو ڕادێت لەسەر ئەوەي كە وشەي ببوورە ڕێگەيەكە بۆ ڕزگاربوون و لە ژێر بەرپرسيارێتي دەرچوون.

- دەبێ هەڵەكان ڕاست بكرێنەوە: فێربووني داواي لێبووردن كردن بەو مانايە دێت كە ئێوە بەرپرسيارێتيي ئەو كار و هەڵەيەي ئەنجامتان داوە لە ئەستو دەگرن. پەنجەرەيەك شكاوە. ئێوە دەبي ئەو پەنجەرەيە چاك بكەنەوە و تێچوونەكەي بدەن. ئەگەر دڵي كەسێك شكاوە دەبێ لە ڕێگەيەكي باشەوە دڵي بدەنەوە.