• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2102
  • شەممه 15/6/1393
  • رۆژژمێر :

 هەنگوين بدەنە منداڵان

هەنگوين هەندێك جار بەكترياي تێدايە، ئەو بەكتريايە زۆر بە كەمي هۆي ژەهراوي بووني خۆراكە و تووشي منداڵي ساوا دەبێت، بەڵام توشي گەوران نابێت. ئەو منداڵانەي تەمەنيان تا شەش مانگييە زياتر لەبارن بۆ توشبوون، وە نيشانەكاني ئەم ژەهراوي بوونە لە نێوان (8_36)كاتژمێر بەديار دەكەويت دواي بەكارهيناني هەنگوينەكە.

تەمبەڵي و بێهێزي و نەماني حەزي خۆراكي لە كاتێكدا كە هەستت كرد كە مندالەكەت توشي ئەم بارە بووە خێرا بەدواي چارەسەري پزيشكي بگەرێ. هەرچەندە ئەم جۆرە ژەهراوي بوونە زۆر دەگمەنە، بەڵام تا منداڵەكەت تەمەني نەگەيشتە سالێك هەنگويني پێ مەدە.

وەهۆكاري دووەمي پێنەداني شەكر و هەنگوين و تێكەڵكردني بە خواردن و خواردنەوەي ئەوەيە كە زيان بە ددانەكاني دەگەيەنێت وە واي لێدەكات كە خواردني شيرني لا پەسنتر بێت، وە ئەگەر ويستت شێكي بۆ شيرن و تام خۆش بكەي ئەوا دەتواني شەربەتي ميوە يان هەڵجنراوي ميوەو مۆز و ميوەي وشككراوەي بۆ تێكەل بكەي.

گرينگي دان بە تەندروستي ددان شتێكي گرينگە لەو ساتەي كە منداڵ يەكەم دداني دێت، وە پێويستي بە شوشتنە بە شێوەيەكي رێك و پێك، وە بەكارهيێناني كوپي ئاسايي لە جياتي كوپي شوشە كە تەمەني گەيشتە 6 مانگ، خواردني شيرين و خۆشي بدەرێ؛ لە نێوان ژەمەكاندا و سەردانيكردني پزيشكي ددانيش پێويستە بۆ ئەوەي دداني تێک نەچێت.

سايتى هه‌ولێر