ڕۆژێکي خۆشتان هه‌بێ
زۆربه‌ي خه‌ڵک پاش له‌خه‌و هه‌ستان تووشي هه‌ندێ هه‌ڵه ده‌بن که سه‌رانسه‌ري ڕۆژيان لێ تێک ده‌دات و لێيان تاڵ ده‌کات.
ئه‌م هه‌ڵانه ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که ئه‌و که‌سه له درێژايي ڕۆژدا تووڕه و ده‌مارگرژ بێ و له کاروباري ئه‌و ڕۆژه‌يشيدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئاگادار بينه‌وه له‌و هه‌ڵانه و خۆمانيان لێ دوور بخه‌ينه‌وه ده‌توانين ڕۆژێکي باش بۆ خۆمان بخوڵقێنين.
کاتێک له خه‌و هه‌ڵده‌ستن و خۆري به‌يان لێتان نادات ڕۆژێکي سارد و سڕتان ده‌بێ و سه‌رانسه‌ري ڕۆژ ماندوو و وه‌ڕه‌زن.
ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌يه‌ک له زانکۆي فينبورگي ئه‌مريکا پيشاني داوه ئه‌و که‌سانه‌ي به‌يانان تيشکي هه‌تاويان وه‌به‌ر ناکه‌وێ شانده‌ري کێشي جه‌سته‌يان به‌رز ده‌بێته‌وه، له ڕاستيدا ئه‌و که‌سانه‌ي که پاش نيوه‌ڕۆ وه‌به‌ر تيشکي هه‌تاو ده‌که‌ون له چاو ئه‌و که‌سانه‌ي به‌يانان تيشيکي هه‌تاو لێيان ده‌دات قه‌ڵه‌وترن و دواهاتي قه‌ڵه‌وي زياتر به‌رۆکيان ده‌گرێ.
له ڕاستيدا هه‌ر که‌س به‌يانان 20 تا 30 خوله‌ک تيشکي هه‌تاو لێي بدات ئاستي وزه‌ي به‌رز ده‌بێته‌وه سيسته‌مي جوڵه‌ي جه‌سته‌ي ته‌نزيم ده‌بێ و متابووليسميشي ڕێک و پێک ده‌بێ.
ئه‌م هه‌ڵانه ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که ئه‌و که‌سه له درێژايي ڕۆژدا تووڕه و ده‌مارگرژ بێ و له کاروباري ئه‌و ڕۆژه‌يشيدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئاگادار بينه‌وه له‌و هه‌ڵانه و خۆمانيان لێ دوور بخه‌ينه‌وه ده‌توانين ڕۆژێکي باش بۆ خۆمان بخوڵقێنين.
ئه‌گه‌ر به‌يانان ئاو نه‌خۆنه‌وه له درێژايي ڕۆژدا جه‌سته‌تان به‌ره‌وڕووي که‌مبووني ئۆکسيژن ده‌بێته‌وه و که‌مبووني ئوکسيژێنيش جه‌سته ده‌خاته نيو ڕه‌وشێکي ناله‌باره‌وه و به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوويه‌تي و وه‌ڕه‌ز بوون ده‌که‌ين. له راستيدا خواردنه‌وه‌ي ئاو و ئاومێوه و يان چاي نه‌ک هه‌ر ده‌بێته هۆي شاد و پڕوزه‌تر بووني ئێمه به‌ڵکوو خێرايي و تواناي ئێمه له کاروباريشمان زياتر ده‌کات.
.....
به پێي توێژينه‌وه‌کاني ئه‌م دواييه له به‌ريتانيا بێتوو که‌سێک ڕۆژي خۆي به بێ خواردني ناني به‌ياني ده‌ست پێ بکات له درێژايي ئه‌و ڕۆژه‌دا تووڕه و ده‌مارگرژ ده‌بێ. له ڕاستيدا ئه‌نجامي ئه‌م توێژينه‌ه‌يه ده‌ريخستووه ئه‌و که‌سانه‌ي ناني به‌يان ده‌خۆن به ويست و وره‌يه‌کي به‌رزتر و سه‌ريحاڵييه‌کي زياتره‌وه کاروباري ڕۆژانه‌يان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها خواردني ژه‌مي خۆراکي ته‌ندرووست له کاتي به‌يانان وزه‌ي پێويست بۆ باشتر ئه‌نجام داني کاروباره‌کان له درێژايي ڕۆژ ده‌دات به مێشک. که‌وايه راسپێري ده‌کرێ بۆ ناني به‌ياني پێکهاته‌يه‌ک له خۆراکي تژي له پرۆتۆيين و که‌ربووهيدرات بخۆين.