باش‌ترين فرچه‌ي ددان شۆر کامه‌يه؟؟
ميسواک يان فرچه‌ي ددان شۆر ئامێريکي ساکار، هه‌رازن و به‌سووده که هه‌موو ڕۆژێ به‌کار دێنين بۆ پاک و خاوێن کردنه‌وه‌ي ددانه‌کانمام. زۆر گرينگه که ميسواکي باش و به‌که‌ڵک بناسين و چۆنيه‌تي به‌کار هێناني بزانين.
ميسواک هه‌موو چه‌شن و نرخێکيي له بازاڕدا هه‌يه. له کاتي کڕيني ميسواک ده‌بێ سه‌رنجي درێژي و چه‌شني ئه‌ليافه‌که‌ي بده‌ين، ئه‌لياف يان موي سه‌ري ميسواک سێ چه‌شنه، نه‌رم، نيوه نه‌رم و زبر که باشتر وايه ميسواکي نه‌رم يان نيوه نه‌رم به‌کار بێنين. چوونکه به‌کارهێناني به‌رده‌وامي ميسواکي زبر ده‌بێته هۆي زه‌بر که‌وتن له ميناي ددان و بريندار بووني هاروو.
درێژايي کوڵک و موي سه‌ر ميسواکيشي گرينگه. ئه‌بێ ئه‌وه‌نده درێژ بێ بگاته ددانه‌کاني دواوه. له حاڵێکدا زۆربه‌ي ميسواکه‌کان زۆر به سه‌ختي ده‌توانن بگه‌نه ددانه‌کاني دواوه. ميسواکي زۆر گه‌وره‌يش بۆ هه‌موو که‌سێ نابێ و ده‌بێته هۆي هه‌ست به ڕشانه‌وه کردن، ده‌توانين بڵێێن هه‌رکه‌س به پێي دڵخوازي خۆي ميسواکي گه‌وره يان بچووک ده‌کرێ. به‌ڵام ميسواکه‌که‌مان گه‌وره بێ يان بچووک ده‌بێ بتوانێ بگاته ددانه‌کاني پشته‌وه و جوان جوان خاوێنيان بکاته‌وه.
ميسواک يان فرچه‌ي ددان شۆر ئامێريکي ساکار، هه‌رازن و به‌سووده که هه‌موو ڕۆژێ به‌کار دێنين بۆ پاک و خاوێن کردنه‌وه‌ي ددانه‌کانمام. زۆر گرينگه که ميسواکي باش و به‌که‌ڵک بناسين و چۆنيه‌تي به‌کار هێناني بزانين.
هه‌ندێ له ميسواکه‌کان سه‌رپۆشێکيان هه‌يه يان هه‌مان کاوێري پلاستيکي،. ئه‌مانه له به‌ر پاک و خاوێن ڕاگيردرانيان به‌تايبه‌ت له کاتي سه‌فه‌ر زۆر باشن به‌ڵام بێتوو ئه‌و سه‌رپۆشانه‌ش به‌کار نه‌هێنين هيچ کێشه‌يه‌ک نييه.
هه‌ندێ که‌سيش له کاتي ميسواک دان زۆر فشاري بۆ دێنن و خێرا ميسواکه‌که‌يان خراپ ئه‌بێ، له کاتێکدا که ئه‌بێ زۆر به نه‌رمييه‌وه ميسواک بده‌ين وه‌ک چۆن قه‌ڵه‌مێک ده‌گرينه ده‌ستمان.
چه‌ن مانگ جارێک ئه‌بێ ميسواککه‌که‌مان بگۆڕين؟
به گشتي دواي سێ مانگ به‌کارهێناني به‌رده‌وامي ميسواک ئه‌ليافه‌که‌ي پلت و پان ده‌بێته‌وه. که واي لێهات ده‌بێ حه‌تم ئه‌و ميسواکه وه‌لانێنن. باش‌ترين ماوه‌ي به‌کارهێناني ميسواک له نێوان 3 تا 6 مانگه. ئه‌گه‌رميسواکێک دواي 3 مانگ پلت و پان بوويه‌وه به ماناي ئه‌وه‌يه که ميسواکه‌که‌ي باشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر خێرا خراپ بوو به‌و انايه که يان ميسواکه‌که‌مان باش نييه يان ئێمه زۆر به توندي به‌کار دێنين و خه‌ريکين زه‌بر له ددان و هاروومان ده‌ده‌ين.
سایتی رادیو سورانی