ته‌ندرووستی ڕۆح
پێتان وانه‌بێ هه‌ر جه‌سته‌مانه که پێويستي به ڤيتاميني جۆربه‌جۆر هه‌يه تا ته‌ندرووست بێ، با ئه‌وه‌ش بزانن که ڕۆح و ڕه‌واني ئێمه‌ش پێويستي به ڤيتامينه.
ئه‌ويش ڤيتاميني تايبه‌ت. چه‌ن ڤيتامينێکي ڕۆح و ره‌وان بناسن .
يه‌که‌مين و گرينگترين ڤيتاميني ڕۆح، خۆشويستن و ميهره‌باني له‌گه‌ڵ خۆمانه. يه‌که‌م هه‌نگاويش بۆ ئه‌وه‌ي له‌گه‌ڵ خۆمان ميهره‌بان بين ئه‌وه‌يه که به بێ هيچ شه‌رت و مه‌رجێک خۆمان خۆش بوێت. خۆشويستني به بێ مه‌رج يانێ ئه‌وه‌ي که خۆمان هه‌ر به‌م له‌ونه‌ي که هه‌ين خۆش بوێ. شه‌رت و مه‌رج دامه‌نێن بۆ خۆتان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کرده‌وه و ئاکارێکي نادرووستيشتان هه‌يه ديسان هه‌ر خۆتان خۆش بوێت. ئه‌و که‌سانه‌ي له له منداڵيدا به خۆشه‌ويستيي به بێ شه‌رت و مه‌رجي دايکيان په‌روه‌رده بوونه، هه‌ڵس وکه‌وتيان به جيا داده‌نێن له که‌سايه‌تي خۆيان و هه‌ڵه‌کانيان به ماناي خراپ بووني که‌سايه‌تييان نازانن. ئێمه وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکي ديکه مافي هه‌ڵه‌کردنمان هه‌يه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌يه‌کتان کردووه له خۆتان خۆش بن و له جياتي لۆمه کردني خۆتان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و هه‌ڵه‌يه بکه‌نه وانه‌يه‌ک بۆ ژيانتان.
له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ي خۆمان ميهره‌بان بين. ئه‌گه‌ر بڕواتان به‌وه بێ که ئێوه که‌سێکي بێ وێنه‌ن و که‌سي ديکه وه‌ک ئێوه له‌م جيهانه‌دا نييه، له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ي خۆتان به ميهره‌بانييه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ي که له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ي خۆيان ميهره‌بانن، کات داده‌نێن بۆ خۆيان، بايه‌خ ده‌ده‌ن به ته‌ندرووستيان، ڕژێمي خۆراکي باش و ته‌ندرووستيان هه‌يه، وه‌رزش ده‌که‌ن، ئاستي خوێنده‌واري و شاره‌زاييان به‌رزه و يان بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ي هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ره‌و لاي جگه‌ره، ئه‌ڵکوڵ و يان هيچ ماده‌يه‌کي هۆشبه‌ر ناچن.
پێتان وانه‌بێ هه‌ر جه‌سته‌مانه که پێويستي به ڤيتاميني جۆربه‌جۆر هه‌يه تا ته‌ندرووست بێ، با ئه‌وه‌ش بزانن که ڕۆح و ڕه‌واني ئێمه‌ش پێويستي به ڤيتامينه.
له‌گه‌ڵ ڕۆح و ڕه‌واني خۆمان ميهره‌بان بين. ميهره‌باني له‌گه‌ڵ خۆمان به ماناي ميهه‌رباني له‌گه‌ڵ ده‌روون و زه‌ينمانه، ڕه‌نگه ئه‌و پرسياره بێته زه‌ينتانه‌وه که چۆن شتي وا ئه‌بێ؟ ئه‌و که‌سانه‌ي له‌گه‌ڵ خۆيان ميهره‌بانن بايه‌خ ده‌ده‌ن به ته‌ندرووستيي ده‌روونيشيان. ئه‌وان باش ده‌زانن په‌رۆش بوون و نيگه‌راني به‌رامبه‌ر به داهاتوو و بير و بۆچووني نگه‌تيڤ و نائاوه‌زمه‌ندانه، هێوري دڵ و ده‌روونيان تێک ده‌شێوێنێ و ده‌بێته هۆي سترێس و دڵه‌ڕاوکه. ئه‌وانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ يارمه‌تيد اني خۆيان سترێس و گوشاره‌کاني ژيانيان که‌م بکه‌نه‌وه. هه‌ر بۆيه، زه‌ين و ده‌رووني خۆيان ده‌پارێزن و ڕێگه ناده‌ن بير و بۆچووني نه‌رێني و نگه‌تيڤ وه‌ک دڕک و داڵ مه‌زراي زه‌ين و ده‌روونيان دابگرێ.
کات دانێين بۆ خۆمان. هه‌وڵ بده‌ين له ڕۆژ يان هه‌فته‌دا چه‌ن سه‌عاتێک کات دانێين بۆ خۆمان و خه‌ريکي ئيش و يان چالاکييه‌ک بين که پێمان خۆشه. باخه‌واني بکه‌ن، کتێب بخوێننه‌وه، چاو له فيلمي دڵخوازتان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت به جواني و پاک و خاوێني خۆتان ڕابگه‌ن. چالاکيي پڕچێژ و خۆشي ، ده‌بێنه هۆي ئه‌وه‌ي که وزه و سووته‌مه‌ني پێويست بۆ ژيان له ده‌روونمانه‌وه هه‌ڵقوڵێ و هه‌موو ژيانمان بگرێته‌وه، که‌وايه ئه‌و چه‌شنه ئيش و چالاکييانه هه‌رگيز له به‌ير مه‌که‌ن.
بزه ڤيتاميني ڕۆح و ڕه‌وانه. له کاتي هه‌ڵس و نيشت له‌گه‌ل خه‌ڵک پێش ئه‌وه‌ي قسه‌يان له‌گه‌ڵ بکه‌ين ڕوومه‌تي ئێمه‌يه که قسه ده‌کات، کاتێک بزه له سه‌ر لێومانه لايه‌ني به‌رامبه‌ريش به بزه دێته پێشوازمانه‌وه و هه‌ردووکمان ڤيتامين وه‌رده‌گره‌ين. کاتێک بزه له سه‌ر لێومانه له راستيدا به لايه‌ني به‌رامبه‌رمان ده‌ڵێين که به دڵ و گيان دێم به پيرته‌وه و بوونت بۆ من جێي دڵخۆشييه. پێم خۆشه قسه‌کانت ببيسم و هيچ زه‌برێک له تۆ ناده‌م. کاتێک ده‌توانين به بزه‌يه‌کي بچکۆلانه ئه‌و هه‌موو سۆز و خۆشه‌ويستييه پێشکه‌شي که‌ساني ده‌وروبه‌رمان بکه‌ين، بۆ نه‌يکه‌ين؟! بزه‌ي سه‌ر لێو گرينگترين ڤيتاميني ڕۆحه و ده‌مارگرژي و ناوچاودرژي ميکرۆبێکه که له ده‌رووني خۆمانه‌وه ده‌يگوازينه‌وه بۆد ه‌رووني ئه‌و که‌سانه‌ي له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ڵس و نيشت ده‌که‌ن. که‌وايه ڤيتامين ببه‌خشين به ڕۆح و ڕه‌وانمان و به دڵ و ده‌روونێکي گه‌ش سۆز و خۆشه‌ويستي و وزه‌يه‌کي به‌رفره‌وان ببه‌خشين به که‌ساني ده‌وروبه‌رمان.
را دیو کوردی