• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2471
  • یەكشەممه 28/10/1393
  • رۆژژمێر :

حەساسيەت 

بەگوێرەي ئەو لێكۆڵينەوانەي كە لەلايەن پزيشكاني پسپۆڕ لەبوارەكاني حەساسيەتي پێست‌و جەستەي مرۆڤدا كراوە، دەركەوتووە، كە ئەم نەخۆشييە، لە ئەنجامي قەلەقي‌و خۆنەپاراستن لەهەنديك ميكرۆبي زيان بەخش دروست دەبێت.

 

نەخۆشي حەساييەت لەئەنجامي كەمبوونەوەي هەندێك ماددە لەلەش داو هەروەها گۆڕانكاري لەئاو، هەوا، قەلەقي‌و تووش بوون بەنەخۆشي دەرووني دروست دەبێت. هەروەها پزيشكاني پسپۆڕ لەبواري حەسايەتي پێست‌و جەستە هۆكارەكاني تووشبوون بەو دياردەيان دەرخستووەو دەڵێن: دياردەي حەساسيەت لەناو مرۆڤەكاندا بەگوێرەي تەمەن‌و كەسايەتي دەگۆرێت، لەهەندێك كەس خوروو، لەهەندێك كەسيشدا دياردەي زيپكەو پەڵەو دياردەي بەو شێوەيە دەردەكەوێت، هەروەها جياواز لەو هۆكارانەي كە لەسەرەوە دياري كراون چەندين هۆكاري تر هەيە كە پێويستە مرۆڤەكان خۆيان لێيان بپارێزن وەك: جلي يەكێكيتر پۆشين ، بە كەوچكي نەپاكژ خواردن خواردن...هتد.

 

هەرچەندە دكتۆرەكان جۆري ماددەكانيان لەلەشدا دياري نەكردووە، كەرێگە خۆشكه‌رن بۆتووشبوون بەنەخۆشي حەساسيەت، بەڵام ئەماژەيان بەوە كردووە كە جۆرێك لە ماددەكاني ناو لەش لەگەڵ يەكتري ناگونجێن‌و دەبێتە هۆي دەركەوتني نەخۆشي حەساسيەت.

بەگوێرەي ئەو لێكۆڵينەوانەي كە لەلايەن پزيشكاني پسپۆڕ لەبوارەكاني حەساسيەتي پێست‌و جەستەي مرۆڤدا كراوە، دەركەوتووە، كە ئەم نەخۆشييە، لە ئەنجامي قەلەقي‌و خۆنەپاراستن لەهەنديك ميكرۆبي زيان بەخش دروست دەبێت.

ئەو گيايانەي سووديان هەيە بۆ رزگاربوون لەو نەخۆشييە سيرو پياز بەدەر لەنەخۆشي حەساسيەت بۆ زۆر نەخۆشي تريش سووديان هەيە، بەڵام لەكۆنەوە بۆ كەمبوونەوەي رێژەي حەساسيەت لە پێست‌و لەشي مرۆڤەدا بەكار هاتوون، هەرچەندە دڵي مرۆڤەكانيش بە هێز دەكه‌ن بۆ كاركردن بەڵام لەهەمان كاتيشدا سوودي هەيە بۆ ئەو ڕاكسيۆنانەي كە لەنەخۆشي حەساسيەتدا لە لەشي مرۆڤەكاندا دروست دەبن.