شێوازي ئاماده كردني كفته‌ي مريشك
ئه‌م كفته تايبه‌ته به رۆژهه‌ڵاتي كوردستان كه له سه‌وزه و گۆشت دروست ده‌كرێت.
كه‌ره‌سته‌ي پێويست: ـ نيو كيلۆ سينگي مريشكـ 2 دانه پيازـ 5 دانه سيرـ كه‌وچكێك ئاردـ 2دانه بيبه‌ري سه‌وزي تونـ هێلكه‌يه‌كـ خوێ و بيبه‌ر و زه‌رده‌چێوه به پێي پێويستـ 2 كه‌وچك دۆشاوي ته‌ماته‌ـ مه‌عده‌نووس يان كه‌ره‌وز به پێي پێويست
شێوازي ئاماده كردني:ـ سينگي مريشك بكه‌ن به قيمه.
ـ سيره‌كان له ره‌نده بده‌ن و تێكه‌ڵ به قيمه‌و پيازه‌كه‌ي بكه‌ن و به باشي تێكه‌ڵي بكه‌ن.
ـ بيبه‌ر ورد بكه‌ن و دواتر تێكه‌ڵ به شله‌ي كفته‌كه‌ي بكه‌ن.
ـ ئارد وخوێ و بيبه‌ر و زه‌رده‌چێوه تێكه‌ڵ به كه‌ره‌سته‌كه‌ي بكه‌ن.
ـ هێلكه‌كه له‌ناو بكه‌ن و بۆ ماوه‌ي 10 خوله‌ك به باشي بيشێلن تا به باشي تێكه‌ڵ ده‌بێت.
ـ پيازێك بازنه‌يي ورد بكه‌ن و له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌رده‌چێوه و بيبه‌ر له‌ناو رۆندا نه‌رمي بكه‌ن و دواتر دۆشاوي ته‌ماته و هه‌ندێك ئاوي له‌ناو بكه‌ن تا ده‌كوڵێت.ـ
قيمه‌كه به شێوه‌ي تۆپي بچووك خڕ بكه‌ن و له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ي بكه‌ن. لێگه‌ڕێن له‌سه‌ر ئاگرێكي نه‌رم بۆ ماوه‌ي 1 كاتژمێر بكوڵێت و ده‌توانن هه‌ندێك گه‌ڵاي كه‌ره‌وزي بۆ زياد بكه‌ن.
ـ كاتێك كفته‌كاني له‌ناو ده‌كه‌ن ده‌بێت ئاوه‌كه‌ي باش بكوڵێت و بڵق بدات. له‌م كاته‌دا ئاگره‌كه‌ي نزم بكه‌نه‌وه.