ژیانێکی زور چاک
ده‌کرێ قسه و باس و ده‌مه‌قڕه‌ی بچووک له‌گه‌ڵ هاوسه‌رتان به نه‌رمی به ئه‌نجام بگات. ئه‌وه‌ی که ده‌فا له خۆت نه‌که‌ی و خاکه‌ڕا بی و له جه‌نگه‌ی ده‌مه‌قڕه‌دا لای هاوسه‌رت بگری ڕه‌نگه کارێکی نه‌گونجاو و نائاوه‌زمه‌دانه بێته به‌رچاو به‌ڵام به‌ڕاستی کاریگه‌ری زۆری هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی باس و ده‌مه‌قڕه‌که‌تان له‌وه زیاتر نه‌خایه‌نێ بڵێن تۆ زۆر زۆر باشی.
ئه‌مه باشترین وه‌ڵام به‌و پرسیارانه‌یه که هاوسه‌رتان ده‌یکات وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌رپێیه من قه‌ڵه‌و نیشان ده‌دات؟
ئه‌گه‌ر شتێکی دیکه‌ی جگه له‌وه بڵێن ڕه‌نگه دڵێشان و تووڕه‌یی به دواوه ده‌بێ. ده‌روون ناسان ده‌ڵێن هێنانه سه‌ر زاری بیر و بۆچوونتان یان وتنی هه‌موو ئه‌و شته‌ی ده‌گاته مێشکتان، ڕه‌نگه زه‌برێکی قورس له پێوه‌ندییه‌که‌تان بدات.
بۆ پاراستنی پێوه‌ندییه‌که‌تان بڵێن: حاڵی من زۆر باشه.
ده‌روون ناسان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که هه‌ندێ جار به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌که‌تان ده‌یهه‌وێ بزانێ چ شتێک دڵی ئێوه‌ی ئێشاندووه، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش ته‌نیا ده‌یهه‌وێ دڵنیا بێ له‌وه‌ی که حاڵت باشه.
کارناسان ئه‌م ڕسته‌یه به کاوێرێکی پاراستن ده‌زانن که له ڕاستیدا وه‌ک قه‌ڵغانێک هاوسه‌ره‌که‌تان له سترێس و دڵه‌ڕاوکه ده‌پارێزی. که‌وایه له‌بیرتان نه‌چی به‌رده‌وام هاوسه‌ره‌که‌تان دڵنیا بکه‌ن له‌وه‌ی که ئێوه حاڵتان زۆر باشه.
بۆ نیشان دانی ئه‌وه‌ی که به باشترین شێوه ئاگاتان له هاوسه‌ره‌که‌تانه بڵێن: من له حاڵت ده‌زانم.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو وردیاتی قسه‌کانی هاوسه‌رتان تێناگه‌ن دیسان زۆر گرینگه که وا بنوێنن که هه‌موو کێشه و گرفته‌کانی ده‌زانن و له حاڵی ئاگادارن و لێی تێده‌گه‌ن. هاودڵی، توانایی ناسین و تێگه‌یشتن له هه‌ست و نه‌ستی هاوسه‌ر، گرینگ‌ترین بنچینه‌ی پێوه‌ندییه‌کی دووکه‌سییه.