كرمه دڵخۆشه‌كه
رۆژێك له رۆژان چه‌ند كرمێك هه‌بوون به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیان له ژێر زه‌ویدا ، خه‌ونێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو بتوانن بچنه ده‌ره‌وه‌و تیشكی خۆر ببینن ، پاشاكه‌یان به‌ر پرسیار بوو له‌وه‌ی كه بیانبات بۆسه‌ر زه‌وی و تیشكی خۆر ببینن.
پاشای كرمه‌كان راهاتبوو كه هه‌موو مانگێك قسه بۆ كرمه‌كان بكات وهه‌واڵیان پێ بگه‌یه‌نێت ده‌رباره‌ی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان ، بوه‌لاَم هه‌میشه یه‌ك شتی به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وت ئه‌ویش ( كرمه ئازیزه‌كان ، ئه‌م ساڵ ساڵێكی نه‌هامه‌تیه، هێشتا ئێمه له‌ژێر زه‌ویداین و ئه‌مساڵیش ناتوانین تیشكی خۆر ببینین….) راهاتبوو ئه‌مه بڵێت و له‌سه‌ر كورسیه جولاَوه‌كه‌ی دابنیشێت.
كرمه‌كان ، دوای گوێگرتن له قسه‌ی پاشاكه‌یان هه‌میشه كۆ ده‌بوونه‌وه‌و ده‌كه‌وتنه گله‌یی له پاشاكه‌یان و باس كردنی كێشه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی كه كرمه‌كان نه‌یانده‌زانی ئه‌وه‌بوو له‌وه‌ته‌ی له دایك بوون هه‌مان كێشه و هه‌مان قه‌یرانیان هه‌بوو چونكه قه‌ت بۆیان رێنه‌كه‌وتبوو بچنه سه‌ره‌وه‌و تیشكی خۆر ورووناكی ببینن.
به‌لاچم یه‌كێك له كرمه‌كان كه ناوی ماری بوو بیری كرده‌وه‌و ووتی ( ئه‌گه‌ر پاشای كرمه‌كان نه‌توانێت بمانگه‌یه‌نێته‌سه‌ر زه‌وی و تیشكی خۆر نه‌بینین ئه‌وا من كۆمپنیایه‌ك دروست ده‌كه‌م وبه‌مه‌ش وا له هه‌موو كرمه‌كان ده‌كه‌م بچنه سه‌ر زه‌وی و تیشكی خۆر ببینن).
بۆیه ماری ده‌ستی كرد به كار كردن و به‌ده‌م كاره‌وه گۆرانی ده‌وت و ده‌یوت ( من كرمێكی زۆر دڵخۆشم ، من كرمێكی دڵخۆشم ، …)
هه‌ر كاتێك كرمه‌كان به‌لایدا ده‌رۆشتن پرسیاریان لێده‌كرد ( ماری، بۆچی ئه‌ونه دڵخۆشی ؟ نازانیت ئێمه له قه‌یرانداین و ناتوانین رووناكی ببینین ئه‌مساڵیش ؟)
ماریش به دڵخۆشیه‌وه وه‌لاَمی ده‌دانه‌و ده‌یووت ( من چاره‌نوسی خۆم به‌رێوه ده‌به‌م و زۆر دڵنیام ده‌توانم رووناكی ببینم له رێگه‌ی كۆمپانیاكه‌مه‌وه.
ماری هه‌ر خه‌ریكی كاركردن بوو و هه‌موو كرمه‌كانی فه‌رامۆش كردبوو و رێگه‌یه‌كی دۆزیه‌وه تا بگاته رووناكی و به‌لاَم ماری به شێوه‌یه‌ك هێشتی كرمه‌كان رووناكی ببینن تا ببێت به پاشایان.
ئه‌وانیش به داواكاریه‌كه‌ی رازی بوون ته‌نانه‌ت پاشاكه‌ش ، به‌مه‌ش كرمه دڵخۆشه‌كه بوو به پاشا و خه‌ونی كرمه‌كانی هێنایه دی و هه‌موو كرمه‌كان رووناكیان بینی.