دڵَخۆشی ته‌مه‌ن درێژ ده‌كاته‌وه
نامه‌ی زاناكان بۆ خه‌ڵك به‌گشتی، بریتیه له‌وه‌ی "گه‌شبین و دڵخۆشبن له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵخۆشیی ته‌ندروستیتان زۆر باش ده‌كات، به ڕه‌شبینه‌كانیش ده‌ڵێن، خۆتان فێری گه‌شبینی بكه‌ن، تا ژیانێكی ته‌ندروست بژین".
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له (زانكۆی ئیلینۆی)كرا، ده‌ریخست دڵخۆشی ڕاسته‌قینه كاریگه‌ریه‌كی فیزیۆلۆجی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك شه‌كره و دڵ، له هه‌مان بواردا زانایه‌كی ده‌روونناسی له‌و زانكۆیه ده‌ڵێت "خه‌ڵكی دڵخۆش و به‌ختیار زوو نه‌خۆشیه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمێكی به‌رگریی به‌هێزیان هه‌یه، هه‌رئه‌مه‌شه وایان لێده‌كات كه ته‌مه‌نێكی درێژش بژین."
نامه‌ی زاناكان بۆ خه‌ڵك به‌گشتی، بریتیه له‌وه‌ی "گه‌شبین و دڵخۆشبن له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵخۆشیی ته‌ندروستیتان زۆر باش ده‌كات، به ڕه‌شبینه‌كانیش ده‌ڵێن، خۆتان فێری گه‌شبینی بكه‌ن، تا ژیانێكی ته‌ندروست بژین".
لێكۆڵیه‌نه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر 100 هه‌زار ئافره‌ت به‌ڕێوه‌چوو له ئابی 2009دا ده‌ریخست، ئه‌و ژنانه‌ی كه دڵخۆشبوون و گه‌شبین بوون، مه‌ترسیه‌كانی تووشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به ڕێژه‌ی 90% دوور بوو لێیان، له‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسی مردنی كوتوپڕشیان به ڕێژه‌ی 14% له هه‌شت ساڵی داهاتوودا لێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه به‌به‌راورد به ڕه‌شبینه‌كان.
له‌مه‌وه زاناكان ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه"بارودۆخی ده‌روونی زۆر زۆر گرنگه بۆ ته‌ندرووستی." نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر جۆری ژیان به‌ڵكو گرنگشه بۆ ته‌ندرووستی دڵ و مردنی كتوپڕ.