ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان مێشکی منداڵان لاواز دەکات
توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرای دەکات؛ زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەک ئایپهد و مۆبایل کاریگەری خراپیان لەسەر توانا و گەشەی مێشکی منداڵان هەیە.
بە پێی ئەنجامی توێژیینەوەیەکی نوێی زانستی کە ژمارەیەک توێژەر لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بۆستۆنی ئەمەریکا ئەنجامیان داوە، زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەک ئایپهد و مۆبایل و کۆمپیوتەر و پەیوەست بون پێیانەوە، لەلایەن ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان کەمە کاریگەری خراپی لەسەر توانای مێشک و بیرکردنەوە و خواستی فێربون و دەرخستنی تواناکانیان جێ دەهێڵێت.
توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرای دەکات؛ زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەک ئایپهد و مۆبایل کاریگەری خراپیان لەسەر توانا و گەشەی مێشکی منداڵان هەیە.
ئەوەشی خستوەتەڕو: زیاتر لە مانگێک ژمارەیەک لەو منداڵانەی کە پێشتر بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو ئامێرانەیان بەکارهێناوە و پەیوەست بون پێیانەوە، لە هەمو ئەو ئامێرانەیان دورخستونەتەوە و دەرکەوتوە کاتێک رۆژانە بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵ دایک و باوک یاخود کەسانی نزیکیان دەبن پلە بەپلە و بە پێی تێپەڕبونی کات هەست بە دەرکەوتنی تواناکانیان دەکرێت و خواست و ویستی زانیاری و فێربونیان زیاتر دەبێت.