دایکانی کار ، کاریان پێ خۆشه!
" دوای مردنی شوه‌که‌م له گه‌ڵ منداڵه‌کانم له ماڵی براکه‌ما ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر. کۆڕێک و کچێکم هه‌یه . کچ که ناتوانێ کار بکات و ده‌بێ دانیشێ چاوه‌ڕێ بێ تاکوو چاره‌نوسی دێت . کۆڕه‌که‌یشم دوای ئه‌وه که جارێکیان پۆلیس له شه‌ڕێکدا به هه‌ڵه گرتبویان نازانم چی بوه که شێواه . دوای ئه‌وه‌ش هه‌رچی بردمان بۆ تیمار و دۆکتۆر سوودێکی نه‌بوو . براکه‌م یارمه‌تیام ده‌دا ، به‌ڵآم مه‌گه‌ر ئه‌ویش چ ده‌تانێ بۆ ئێمه بکات . خۆی کرێکارێکی ئاساییه و شش سه‌ر خێزانی هه‌یه . بڕێ جار ئه‌گه‌ر ئیش و فرمان هه‌بێ ئه‌چمه ماڵه دراوسێ کار ئه‌که‌م . شه‌وی نه‌ورۆز و کۆتایی هاوین که خه‌ڵکی خه‌ریکی ماڵ خاوێن کردنن ، شتێک ده‌سمان ده‌گرێت ، به‌ڵآم خوا هۆشی به بڕێ له دراوسێکانمانۆ بێ که بیریان به لامانۆ هه‌یه . ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوایه‌ن نازانم ده‌با چیمان بکردایه ..."
له ڕۆژانی نزیک به ساڵی نوێ که زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کان له ئێران‌دا خه‌ریکی کڕینی ساڵی نوێن ، زۆرێک له‌و ئافره‌تانه توانای کڕینی پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌یان نیه و ئه‌مه‌ش له باری ده‌رونیه‌وه زۆرتر گۆشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌وان و ئازاریان پێ ده‌گه‌ینێ .
له ئایین و کلتۆری ئێمه‌دا دابین کردنی خه‌رجی ژیان له سه‌ر شانی پیاو دانراوه . به‌ڵآم به‌رگری له کاری ئافره‌تان نه‌کراوه و ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆی بیه‌وێ ده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ خه‌ریکی ئیش و فرمان بێت و بۆ خۆی ده‌سکه‌وتێکی هه‌بێت.
له گۆشه و قه‌راغی لادی و شاره‌کانا ژنانێک ده‌ژین که به هۆی مردن وه یان زیانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌کوو ته‌ڵاق ، گیروده‌ی ، تاوانباری کۆچ ... مێرده‌کانیان له ده‌س داوه و ناچارن به ته‌نیایی به‌رپرسایه‌تی قۆرسی به ڕێوه بردنی ئابوری و مه‌عنه‌وی بنه‌ماڵه له سه‌ر شان بگرن . ئه‌م ئه‌رکه زۆرجار به سه‌ر ئه‌وانا داسپێنراوه و ئه‌گه‌ر مافی هه‌ڵبژاردنیان هه‌بوایه هیچکات ئه‌و ڕێگه‌یانه هه‌ڵنه‌ده‌بژێرا .
که وابوو به پێی ئه لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له بواری کۆمه‌ڵناسی کراوه ، له زۆربه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌دا دایکان له باری خوێنده‌واری و ئابوری له بار و دۆخێکی شیاودا نین ، مندڵانی ئه‌وان وه‌کوو یه‌کێک له‌رزۆکترین توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌ناسرێن . که‌م و کۆرتی ماڵی ، گۆشاری نه‌بوونی باوک ، نه‌بوونی دایک له ماڵه‌وه ( به هۆی کار و فرمان بۆ دابین کردنی خه‌رجی ماڵ) ته‌ندرۆستی ئه توێژه زۆرتر له که‌سانی تر خستوه‌ته به‌ر مه‌ترسی .
کۆسپه‌کان
ئافره‌تانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه جگه له کێشه‌ی ماڵی و ئاماده نه‌بوون بۆ به‌ڕێوه بردنی ئابوری بنه‌ماڵه و په‌رۆشی سه‌باره‌ت به داهاتووی منداڵان ، کۆسپی زۆر له سه‌ر ڕیگایاندا هه‌یه . ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که به هه هۆێیک سه‌په‌رشتی بنه‌ماڵه‌یان له ده‌س داوه ده‌بێ بتوانن رۆڵی هاوسه‌ره‌کانیان له پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵس و که‌وتی گرۆیی بگرنر ده‌س . به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆرێک له خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگه بۆ نموونه خزموو که‌س پێوه‌ندی خۆیان له ڕووی تۆندره‌وی له گه‌ڵ ئه‌م جۆره بنه‌ماڵانه بپچڕن ، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌نیا مان و بێ که‌سی زیاتری ئه‌م جۆره که‌سانه.
ئافره‌تانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه جگه له گێرانی ڕۆڵی دایک ناچارن له ماڵ ڕۆڵی باوکیشیان هه‌بێت . منداڵانی ئه‌م جۆره بنه‌ماڵانه زۆربه‌یان له گه‌ڵ کێشه‌ی نه‌بوونی باوک به‌رنگار ده‌بنه‌وه . کار کردنی دایک له ده‌ره‌وه ده‌توانێ له پێوه‌ندی نێوان دایک و منداڵ کێشه درۆست کات له به‌ر ئه‌وه‌ی که دایکه‌کان کات و ده‌رفه‌تی که‌میان ده‌مێنێ بۆ دانیشتن و قسه کردنله گه‌ڵ منداڵه‌کنیان ، له‌م جۆره کاتانه‌دا ئه‌م جۆره کێشانه وه‌کوو نه‌بوونی پێوه‌ندی درۆست دایک و منداڵی ، نه‌بوونی کات بۆ په‌ردوه‌رده کرانی چاک و بنه‌ڕه‌تی ، نه‌مانی ڕێک‌و ۆێکی ، کێشه‌کانی گه‌شه کردنی سۆزی و ته‌ندرۆستی درونی که له‌سه‌ر ڕێگای دایک و منداڵن .
خه‌می نان
ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه جگه له کێشه‌ی ماڵی و ئاماده نه‌بوون بۆ به‌ڕێوه بردنی ئابوری بنه‌ماڵه و په‌رۆشی سه‌باره‌ت به داهاتووی منداڵان ، ته‌وه‌ره‌ی زۆر له سه‌ر ڕیگایاندا هه‌یه .
پرسی ئابوری له ڕاستیدا گرنگترین کێشه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا . ئه‌م گۆشاره کاتێک زۆرتر ده‌که‌وێته به‌ر چاو که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه زۆرتر بن. له ڕۆژانی نزیک به ساڵی نوێ که زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کان له ئێران‌دا خه‌ریکی کڕینی ساڵی نوێن ، زۆرێک له‌و ئافره‌تانه توانای کڕینی پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌یان نیه و ئه‌مه‌ش له باری ده‌رونیه‌وه زۆرتر گۆشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌وان و ئازاریان ده‌دات .
له حاڵێکدا که له ئێران‌دا ژنان که‌متر له 20 له سه‌تی ئه‌وانن که له سه‌ر کارن ، به‌راورده‌کان نیشان ئه‌دات که زیاتر له نیوه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه بێکارن . ئه‌ونه‌شیان که کار ده‌که‌ن کاری ورده‌واڵه ده‌که‌ن و زیاتر له که‌سانی تر هان له مه‌ترسی له ده‌س دانی کاره‌که‌یاندا .
له ڕۆژانی نزیک به ساڵی نوێ له گۆشه و کناری شار پیشانگا و کاری خێر خوازانه بۆ ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌ت بتوانێ له بواری ئابوریه‌وه یارمه‌تیده‌ر به‌ڵآم لێره‌دا پرسیارێک هه‌یه که مه‌گه‌ر چه‌ن له سه‌تی ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه‌ده‌توانن له‌م پیشانگایانه‌دا به‌شداری بکه‌ن .
ئێمه‌ش له بیردا ببین
به‌راورده‌کان نیشان ئه‌ده‌ن که نزیکه‌ی دوو ملیۆن و نیم ژنانی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه له وڵات‌دا هه‌ن که ملوێنێک و حه‌فسه‌دیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانیان تێپه‌ڕ بکه‌ن له ژێر چاودێری کۆمیته‌ی ئیمدادن . درۆسته که ده‌بێ ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌کان ، پارله‌مان، حکومه‌ت له بیری ئه‌م بنه‌ماڵانه بن . به‌ڵآم یه‌که یه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌کانی ئێران له‌م ڕۆژانی نزیک به ساڵی نوێ و نه‌ورۆزه‌دا ده‌توانن به ناسینی ئه‌م جۆره بنه‌ماڵانه له بواری مادی و مه‌عنه‌وی یارمه‌تی ده‌ریان بن . زۆر جار یارمه‌تی و پشتیوانی مه‌عنه‌وی و دڵۆڤانی ده‌توانێت له یارمه‌تی ماڵی و ئابوری کاریگه‌رتر بێت .