ئه‌و هۆکارانه‌ی که باو‌ن له درۆکردنی منداڵاندا
بۆچی کیژۆڵه هه‌شت ساڵانه‌که‌م زۆر جار درۆ ئه‌کات؟ چۆن له گه‌ڵی بجۆڵێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م عاده‌ته خراپه‌ی لاببات؟
زۆرتر وادیاره منداڵه‌که‌ی ئێوه مانای درۆ کردن ئه‌زانێت و جیاوازی خه‌یاڵ و ڕاستی ده‌زانێت. ئێوقه ده‌بێ ئه‌م هوانه‌ی لای خواره‌وه تاو توێ بکه‌ن و دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌وانه‌تان دی چاره‌سه‌ری که‌ن.
هۆکاره باوه‌کانی درۆکردنی منداڵان بریتین له :
درۆکردنی منداڵ له‌وانه‌یه بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی ده‌ورو به‌ریه‌کانی بێت .
ئه‌گه‌ر منداڵێک له ماڵ یان له قۆتابخانه سه‌رنجی پێ نه‌درێ له لایه‌ن ده‌وروبه‌ریانی ، بۆ خۆ نیشان دان و بۆ سه‌رنج ڕاکیشی ئه‌وان له‌وانه‌یه له بواری جۆراو جۆردا په‌نا بباته درۆ کردن .
ئه‌و منداڵانه‌ی که به‌رانبه‌ر به دۆستان و ده‌ورو به‌ریه‌کانیان هه‌ست به که‌م و کۆرتی ده‌که‌ن .
له‌وانه‌یه بۆ قه‌ره‌بوو کردنی ئه‌و که‌م و کۆرتیانه له بواری جۆراو جۆر وه‌کوو ئیش‌و فرمانی باوک و دایک ، جێگای دانیشتنی ماڵ ، بار و دۆخی خواردن ، دۆستان و سه‌یران و گشت و گۆزار په‌نا بباته درۆ کردن و ده‌رونی تێکچوو و شێواوی خۆی به شێوه‌ه‌ی کاتی به درۆ کردن ئارام بکات .
ترسیش یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌یه که ده‌بێته هۆی درۆ کردن .
ئه‌گه‌ر زه‌مانێک منداڵێک به هۆی ڕست وتنه‌وه ته‌مێ بکرێت ، له داهاتوودا بۆ ڕزگار کردنی خۆی و ده‌رچوون له ته‌مێ کردن په‌نا ده‌باته درۆ کردن . پێویسته دانپێبنین که سه‌ختگیری زۆر و پێکدادانی تۆند و تێژی دایک و باب و مامۆستایان له گه‌ڵ منداڵ یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی درۆکردنی منداڵ به ئه‌ژمار دێت .
بڕێ جار هه‌ڵس و که‌وت و شێوازی قسه کردنی دایک و باب و مامۆستا له گه‌ڵ منداڵ هانی ده‌دات بۆ درۆ کردن و فێری درۆ کردنی ده‌کات .
بۆ نمونه منداڵێک کارێکی ناشایستی کردوه دایک و بابی پێ‌داگر ده‌بن که ئه‌و منداڵه ئه‌و کاره‌ی نه‌کردوه به‌ڵکوو که‌سێکی تر وه‌کوو دراوسێ یان دۆست یان که‌سێ خه‌یاڵی هۆی ئه‌و کاره بون . له‌م جۆره کاته‌دا دایک و باب جگه له‌وه که منداڵه‌که‌یان فێر درۆ کردن ده‌که‌ن هانیشی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رپرسایه‌تی کرده‌وه‌که‌ی قه‌بوڵ نه‌کات .
چاوه‌ڕوانی و هیوای زۆر له ڕاده له منداڵ، ئه‌گه‌ر منداڵ به هۆی ڕاست وتنه‌وه ته‌مێ بکرێت ، له داهاتوودا بۆ ڕزگار کردنی خۆی و ده‌رچوون له ته‌مێ کردن په‌نا ده‌باته درۆ کردن .
چاوه‌ڕوانی و هیوای زۆر له ڕاده له منداڵ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و له‌گه‌ڵ دۆستان و هاو قۆتابیه‌کانی له بواری جۆراو جۆردا یه‌کێک تر له هۆکاره‌کانی درۆدنی منداڵه . له‌م کاتانه‌دا منداڵ له ڕێگای درۆکردنه‌وه هه‌م زاڵ ئه‌بێ به سه‌ر هه‌ستی خۆ به که‌م زانینی خۆی به شێوه‌ی کاتی و هه‌م دایک و بابیشی ڕازی ده‌کات و سه‌رنجیان به‌ره‌و خۆی ڕاده‌کێشیت .
بۆ چاره‌سه‌رکرنی ئه‌م کێشه ئێوه ده‌بێ له‌و کاته‌ی که منداڵه‌که‌تان کارێکی هه‌ڵه‌ی کردوه ، به‌ڵام ڕاستی ده‌ڵێ پێتان ، بایه‌خ دابنن بۆ ڕاستگۆییه‌که‌ی و خۆێشتان نیشان به‌ن که به‌و شێوه عه‌مه‌ڵ ده‌که‌ن له پرتووک و ئه‌و چیرۆکانه‌ی که باسی ئاخر و داهاتی درۆ ده‌که‌ن یارمه‌تی بگرن و تێکۆشن دۆخێک درۆست که‌ن که منداڵه‌که‌تان ناچار به درۆ کردن نه‌بێت . بۆ نموونه کاتێک منداڵه‌که‌تان لێوانێ ده‌شکێنێ مه‌ڵێن کێ بوو شکاندی ؟ به‌ڵکوو بڵێن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پێویستتان به یارمه‌تی هه‌یه و که‌سێ که شکاندویه ده‌بێ به‌رپرسی کۆکردنه‌وه و ته‌میس کردن بێت .هه‌روه‌ها کاتێک دابنن بۆ قسه کردن له گه‌ڵ منداڵه‌کانتان و گوێدان به قسه‌کانیان و هه‌ستی ده‌رونیان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رنج ڕاکیشآنی ئێوه ناچار به درۆ کردن نه‌بێت .