6 مه‌ترسی پێوه‌ندی درێژماوه له گه‌ڵ که‌ڕه‌کیفه(که‌ڕوو)
که‌ڕوو له هه‌موو شوێنێکدا هه‌یه : نێو ماڵ و حه‌تا نێو خۆراکیه‌کانماندا. به‌ڵام هێندێ جار ئه‌م که‌ڕه‌کیفه له به‌ر چاو نین و به ئاسانی به چاو نابینرێن. له ئاکامدا له‌وانیه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین بۆ ماوه‌ێیکی درێژ بکه‌وینه به‌ر مترسی که‌ڕوو له ئاستێکی به‌رزدا و یان به‌رانبه‌ر به که‌ڕوو هه‌ستیار بین.
له ڕاستیدا زۆرێک له خانوه‌کان به تایبه‌ت ئه‌و خانوانه‌ی که ژێر زه‌وین یان هه‌مباری نمداریان هه‌یه که زۆرتر ئه‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی که‌ڕه‌کیفه . جگه له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر به که‌ڕوو هه‌ستیارن بڕێ له خوارده‌مه‌نیه‌کان مه‌خۆن.
به‌ر هه‌ڕه‌شه که‌وتنی که‌ڕوو : کیشه‌ی سینووسی درێژ خایه‌ن
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام لووتتان داده‌گیرێ وه یان به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی کێشه‌ی ئیحتێقانتان هه‌یه ، به تایبه‌ت کاتێ نیشانه‌کانی تری زۆکامتان نیه له‌وانه‌یه سه‌رماتان نه‌خواردوه ، واته ئه‌م نیشانانه هه‌موو کات نیشانه‌ی زۆکام و سه‌رما خواردن نین .
ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌ێیک که له EveryDay Health جاپ کراوه نیشان ئه‌دات که 90/. تێکچوونه‌کان و کێشه درێژ خاینه‌کانی لووت ده‌توانێ نیشانه‌ی هه‌بوونی که‌ڕو له ماڵ یان له شوێن ئیش و فرمان بێت . واته ئه‌و مرۆڤانه‌ی که زۆرتر هان له به‌ر که‌ڕه‌کیفه، زیاتر تووشی لووت گیراوی و ئێحتێقان ده‌بن .
هێندێ جار ژاراوی بوون به که‌ڕو ، میشکی نه‌خۆش ده‌ده‌گرێ
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌رچاوه هه‌واڵێکی ڕاگه‌یاندوه که به سه‌ختی ده‌توانین نێوان ئاو هاتنه خواره‌وه‌ی لووت و گیرانی لووت به هۆی جێگای نمدار و ئاڵۆز به که‌ڕوو و کێشه‌ی گیرووده بوون به نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه‌سێنه‌کان جیاوازی بخه‌ین . له‌م بواره‌دا پێویسته که پزێشک تاقیکردنه‌وه بکات بۆ ده‌رکه‌وتنی سینوزیتی قاچکی .
که‌ڕو : به‌ر بونی خوێنی لووت
به‌ر بونی خوێنی لووت ده‌توانێ هۆکاری زۆری هه‌بێ وه‌کوو زه‌ربه خواردن یان وشکی نێو لووت . به‌ڵآم که‌ڕوو له ماڵ یان له شوێن ئیش و فرمانیش ده‌توانێ هۆکارێک بێت بۆ خوێن به‌ر بوونی لووت . ئه‌گه‌ر خوێن لووتتان به‌ر ئه‌بێ ورد ببنه‌وه بزانن ئه‌و خوێن هاتنه له گه‌ڵ خوێنی سرۆشتی جیاوازی هه‌یه وه یان ده‌ور و به‌رتان به‌م زوانه گۆڕاوه؟
باشتره له‌و خاوێنکه‌رانه‌ی که له اوی ژاوێلن که‌ڵک وه‌ربگرن و هه‌وای ناو ماڵ بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی خوێن به‌ر بوونی لووتتان که‌م ببێته‌وه . له ڕاستیدا پێویسته ئه‌وه‌ی که پێویسته بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که که‌رووه‌کان له نیو به‌رن.
که‌وتنه به‌ر که‌ڕه‌کیفه : پێنۆمۆنی به دی هاتوو له زیاد بوونی هه‌ستیاری
به پێی وته‌ی لێکۆڵه‌رانی ناوه‌ندی Cleveland Clinic که‌وتنه به‌ر که‌ڕه‌کیفه ژاراویه‌کان زۆر که‌م ده‌توانێ ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پێنۆمۆنیتی به دی هاتوو له زیاد بوونی هه‌ستیاری یان ئالۆئۆلیتی ئالرژیک ده‌ره‌کی . ئه‌م نه‌خۆشیه جۆرێ هه‌وی سیه که ڕێگاکانی هه‌ناسه و دیواره‌کانی ئالۆئۆلی داده‌گرێ . به بڕوای پسپۆڕان ئه‌م کێشه‌ی هه‌وی سیه ئاکامی هه‌ناسه‌ی ناخاوێنه .
ئاکامی توێژه‌کانی نێوان ساڵی 1988 تا 1990 که له نیو مێکزیکدا به‌ڕیوه چوه نیشان ئه‌دات هه‌ر ساڵه له نێو سه‌د هه‌زار که‌سا ، نزیکه‌ی سێ ده‌یام گیرووده به‌م کێشه ده‌بینرێن که ده‌کاته یه‌ک که‌س له نێو هه‌ر سێ سه‌د هه‌زار که‌سدا .
که‌وتنه به‌ر که‌ڕه‌کیفه : چڕکردنه‌وه‌ی هێڕشی به‌رهه‌نگ
مایۆکلینیک ڕاپۆرت ئه‌دات که ئه‌و که‌سانه‌ی که گیرووده‌ی ه‌خۆشی به‌رهه‌نگن ، ئه‌گه‌ر بکه‌وه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی که‌ڕوو ، زۆرتر تووسی هێڕش ده‌بن . له ڕاستیدا ئه‌و که‌سانه‌ی که تووسی به‌رهه‌نگن یان هه‌ستیارن به که‌ڕوو ، ده‌بێ زۆرتر ورد ببنه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداره و هێندێ جار کێشه سازه .
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی به‌رهه‌نگیشتان نه‌بێت پێویسته ئه‌مه بزانن که که‌ڕوو ده‌بێته هۆی درووس بوونی کێشه‌ی هه‌ناسه‌یی وه‌کوو دانوسانی سینه . ئه‌گه‌ر هه‌ست به هه‌ناه ته‌نگی ئه‌که‌ن یان هه‌ر کێشه‌ێیکی تری هه‌ناسه (به‌بێ هۆێیکی ئاشکرا) ، باشتره له گه‌ڵ پزێشکێک ڕاوێژ بکه‌ن و وریای ده‌وروبه‌رتان بن .
که‌وتنه به‌ر که‌ڕه‌کیفه : کیشه‌ی پێستی
به پێی ڕاپۆرتی WebMD جۆرێک که‌رووی تایبه‌ت به نێوی Sporothrix schenckii (هاو بنه‌ماڵه‌ی که‌ڕووی نان) ده‌توانێت ببێته هۆی هه‌و کیمی پیستی به نێو سپرۆتریکۆز . ئه‌م نه‌خۆشیه قاچکیه به هۆی له ڕێگای برین یان زه‌خمی هاگی که‌ڕوو ده‌چێته نێو له‌شه‌وه و ده‌رده‌که‌وێ.
هێندێ جاری زۆر که‌میش پشیله‌که‌ن ده‌بنه هۆی جێ به جێ بوونی ئه‌م هاگ و قاچکانه که له رێگای هه‌ناسه‌وه ده‌چنه نێو له‌شه‌وه .
له نیشه‌کانی تری سه‌ره‌تایی نه‌خۆشی قاچکی له مرۆڤدا ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ساره‌کانی ندۆلێری تۆندی پێستی که له‌وانه‌یه به تێپه‌ڕ بوونی کات ببنه برینی کراوه .
که‌وتنه به‌ر که‌ڕه‌کیفه : تێکچوونه ده‌ماریه‌کان
هێندێ جار ژاراو بوون به که‌ڕه‌کیفه ، میشکی نه‌خۆش گیرووده ده‌کات . ئه‌م جۆره ژاراو بوونه ده‌ماریه ده‌رمان کاریگه‌ری له سه‌ر نیه و نه‌خۆش کاردانه‌وه‌ی هانده‌ر و دیاری خۆی له ده‌س ئه‌دات .
ئه‌م حاڵه‌ته تایبه‌تانه به گۆرانکاری خوارده‌مه‌نی و به‌ره‌ه‌مه‌که‌نی دیکه له نێو ده‌چێت . له‌ڕاستیدا ئه‌و نه‌خۆشانه توانیویانه دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی و لابردنی هه‌ستیاری به که‌ڕوو ، چاک ببنه‌وه.