• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 94
  • دوو شەممه 23/1/1395
  • رۆژژمێر :

کەمکردنەوەی تەو


بەشێكی زۆری ئەو منداڵانەی هەوكردنی قوڕگیان هەیە زووزوو توشی تا دەبن، دەبێت توانات هەبێت بۆ چارەسەری تای منداڵەكەت لە ماڵەوە و پێویست ناكات بیبەنە نەخۆشخانە. هەندێك ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی منداڵەكەت بپارێزی و بە ئاسوودەیی بیهێڵیتەوە تا خێرا چاك بێتەوە:


• شلەمەنییەکی زۆری پێ بدە بۆ ئەوەی لەشی وشك نەبێتەوە.
• شیری خۆتی پێ بدە یان شیری قوتوو بە شێوەیەكی ڕێك، هاوكات ئاو بکۆڵێنە و ساردی بکەرەوە و، ئینجا بیدە پێی.


• لێ بگەڕێ خۆراك بخوات هەر كاتێك ئارەزووی خواردنی كرد، ئەگەر حەزی بە خواردنی زۆر نەكرد ئەوا بڕێكی كەمی پێشكەش بكە، بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بۆ پتەوكردنی تەندروستی.


• ماوەی پێ بدە تا پشوو بدات، ئەگەر ویستی، بەڵام پیویست ناكات بمێنێتەوە لەناو جێگا ئەگەر پی ی خۆش نەبوو.


• دڵنیابە لەوەی كە منداڵكەت جلی زۆری لەبەر نییە و ئەگەریش لەبەریدا بوو ئەوا كەمی بكەرەوە.


• (پاراستۆڵ) یان (ئیبۆپرۆفین)ی پێ بدە ئەگەر زۆر هیلاك بوو، بەڵام ئەو كارە مەكە ئەگەر مندالەكەت تەمەنی نەگەیشتبووە 3 مانگ واتا كەمتر بوو. كاتێكیش كە دەرمانت پێدا ڕای پزیشك یان دەرمانساز وەرگرە بۆ ئەوەی دڵنیا بی لە بڕەكەی وریابە نابێت هەردوو دەرمان لەیەك كات بدەیتە منداڵەكەت. ئەگەر دەرمانت پصدا كاریگەری نەبوو ئەوا دەرمانەكەی بۆ بگۆرە. بێگومان گوێت لەوە بووە كە پاراستۆڵ پەیوەندی هەیە بە تەنگەنەفەسی "ڕەبوو" یان دەنگێكی وەك فیكە لەو كاتەدا مەترسە لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەك نییە كە پاراستۆڵ توشی كێشەی بكات، پاراستۆڵ زۆر پارێزەرە بۆ منداڵەكەت.