• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 67
  • دوو شەممه 23/1/1395
  • رۆژژمێر :

کەم ئیشتیابوون لە نێو منداڵان


كەمخواردن و كەمبوونی كێشی منداڵان كێشەیەكە بیر و هۆشی زۆرێك لە دایك و بابەكان بە خۆیەوە سەرقاڵكردووە.

زۆر جار دیومانە دایك و باوك بە زۆری یان بە هاندان وەك چەپڵەلێدان یان ئەوەی كە دەڵێن خۆراكەكەت بخۆ جا دەتبەمە دەرێ یان ئەو كەوچكەی بخۆ دیارییەكی تایبەتت بۆ دەكڕم و خەڵاتت دەكەم، لە رێگای جۆراوجۆرە وە ئەیانەوێت كەوچكێك خۆراك بدەن بە منداڵەكانیان.

پسپۆڕانی منداڵانیش جەخت دەكەنەوە كە بە زۆری خۆراكدان بە منداڵ بۆ باشتر كردنی ئیشتیهایان ڕێگایەكی هەڵەیە. پزیشكان ڕوونی دەكەنەوە دەبێت لێكۆڵینەوە لە كەمبوونی كێش و ئیشتیهای منداڵان بكرێت، سەرەتا دەبێ هۆی كەمبوونی كێش و بێ ئیشتیهایی دیاریی بكرێ، هەندێ لە منداڵان بە هۆی كەمبوونیمس و سێلێنیۆم و كێشی جەستەیان كەم دەبتەوە.

كەمخواردن و كەمبوونی كێشی منداڵان كێشەیەكە بیر و هۆشی زۆرێك لە دایك و بابەكان بە خۆیەوە سەرقاڵكردووە.

هاوكات وەرینی موو، شكانی نینۆك، زوو تووڕە بوون، كەم خوێنی جگە لە كەم خوێنی بە هۆی كومبوونی ئاسن و كێشە لە خوێندن لە نیشانەكانی كەمبوونی كێشی مندڵانە.

جاری واش هەیە هۆكاری كەمبوونی كێشی منداڵ بۆ بوونی كرم دەگەڕێتەوە.

پزیشكانی منداڵان ئاماژە بەوەشدەكەن كە بۆ ئەوەی گرفتی كەمبوونی كێشی منداڵان چارەسەر بكرێت باشترە‌ خۆراكی سووركراوە لە بەرنامەی خۆراكی منداڵاندا كەم بكەنەوە، چونكو ئەو مادە خۆراكەییانە هۆی كەم ئیشتیهایی منداڵانن. دانی بەڵێنی خەڵات بە منداڵان كاتی نانخواردن و یان بە تۆپزی خۆراكدان بە منداڵیش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو كارە بۆی ببێتە عادەت و ئەو جار هەتا شتێكی بۆ نەكڕن ئیدی خۆراك نەخوا.