• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 103
  • چوار شەممه 25/1/1395
  • رۆژژمێر :

کاریگه‌رییه‌کانی که‌مخه‌وی له‌سه‌ر مرۆڤ


چەند توێژەرێكی بەریتانی توێژینەوەیەكیان لەسەر ئەو كەسانە ئەنجامداوە كە شەوانە بۆ ماوەیەكی كەم دەخەون، یاخود خەوێكی پچڕ پچڕیان هەیە، لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوتوە كەمخەوی كاریگەری لەسەر جینەكانی لەشیان دەبێت.

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتوە كە ئەو كەسانەی بۆ ماوەی هەفتەیەك شەوانە كەمتر لە شەش سەعات دەخەون، كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جینەكانی لەشیان دروست دەبێت.

 

ئەو جینانەی كاریگەریان لەسەر دروست دەبێت، ژمارەیان (711) جینە كە دەكاتە (3.1 %)ی سەرجەم جینەكانی لەش، ئەو جینانەش كە كاریگەریەكەیان لەسەر دروست دەبێت بریتین لەوانەی كە بەرپرسن لە هەوكردنی لەش و كۆئەندامی بەرگری و هەروەها ماندوبون و فشارە دەرونیەكان.

 

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەمە یەكەم جارە كاریگەری كەمخەویان بۆ دەربكەوێت لەسەر كاری جینەكان، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە شەوانە خەوی پێویستیان هەبێت كە لە شەش سەعات كەمتر نەبێت.

سەرچاوه: سایتی جام کوردی