وەرزش لە پیریدا گەنجت دەکاتەوە
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مەریكی چه‌ند سودێكی نوێی راهێنانه وه‌رزشییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌رزش كردن ده‌بێته هۆی هێشتنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ به گه‌نجی.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی میامی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر (876) كه‌س ئه‌نجامدراوه كه زۆرینه‌یان كه‌سانێكی به‌ته‌مه‌ن بون، بۆ ماوه‌ی (12) ساڵ چاودێری كراون، دوای ته‌واوبونی توێژینه‌وه‌كه‌ش رۆژنامه‌ی ده‌یلی میرۆری به‌ریتانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكردوەتهوه.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كان دەرکەوتوە راهێنانه وه‌رزشییه‌كان سودێكی زۆری بۆ خانه‌كانی مێشك هه‌یه و بە گه‌نجی ده‌یانهێڵێته‌وه هه‌ر چه‌نده مرۆڤ ته‌مه‌نیشی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت، هه‌وره‌ها بیروهۆش به‌هێزتر ده‌كات.
له ماوه‌ی ئه‌و (12) ساڵه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا پسپۆڕه‌كان چه‌ندین پشكنینیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی به‌رده‌وام راهێنانه وه‌رزشییه‌كانیان ئه‌نجامداوه خانه‌كانی مێشكیان به گه‌نجی ماوه‌ته‌وه، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی راهێنانه‌كانیان ئه‌نجام نه‌داوه.
سایتی سبەی