جگه‌ره‌کێشان هۆکاری نه‌زۆکی ئافره‌تان
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ده‌ڵێت جگه‌ره‌كێشان و جگه‌ره‌كێشانی ده‌ستی دوو ئه‌گه‌ری نه‌زۆكی خانمان و زوو نه‌مانی سووڕی مانگانه‌یان زیادده‌كه‌ن.
مه‌به‌ست له جگه‌ره‌كێشانی ده‌ستی دوو ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه خۆی جگه‌ره‌كێش نه‌بێت به‌ڵام به‌هۆی ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش دووكه‌ڵی جگه‌ره‌كانیان هه‌ڵبمژێ.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی رۆزوێڵ پاركی ئه‌مریكی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له‌سه‌ر 93 هه‌زار خانمی ته‌مه‌ن 50-79 ساڵان و له‌نێوان ساڵانی 1993-1998 ئه‌نجامدراوه.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت جگه‌ره‌كێشان ئه‌گه‌ری تووشبوونی خانمان به نه‌زۆكی به بڕی 18% زیادده‌كات و به‌ڕادده‌ی 45% ئه‌گه‌ری زوو نه‌مانی سووڕی مانگانه‌یان زیادده‌كات.
هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وت جگه‌ره‌كێشانی ده‌ستی دوو ئه‌گه‌ری نه‌زۆكی به بڕی 14% و زوو نه‌مانی سووڕی مانگانه به‌بڕی 26% زیادده‌كات.
جگه له نه‌زۆكی كه حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی زۆربه‌ی خه‌ڵكییه، زوو نه‌مانی سووڕی مانگانه‌ی خانمانیش چه‌ندین ئاڵوزكاریی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه: فشه‌ڵبوونی ئێسك، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، شه‌كره، قه‌ڵه‌وی و ئه‌ڵزایمه‌ر و چه‌ندینی دیكه.
سایتی جام کوردی