سورەکراوەکان هۆکارێکن بۆ شێرپەنجە
توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام باس له زیانی خۆراكه سوره‌وه‌كراوه‌كان ده‌كه‌ن به‌هۆی بونی بڕێكی زۆری رۆن له پێكهاته‌كه‌یاندا، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتوه ئەو جۆرە خۆراکانە ده‌بێته هۆی زیادبونی ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر (1500) پیاوی توشبو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان (35) بۆ (74)ساڵیدا بوه و ده‌ركه‌وتوه كه خواردنی په‌تاته و ماسی و مریشكی سوره‌وه‌كراو به زه‌یت، ئه‌گه‌ری توشبونی پیاوانی به شێر په‌نجه‌ی پڕۆستات به رێژه‌ی (30%) بۆ(37%) زیاد كردوه.
لە توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خۆراكه سوره‌وه‌كراوه‌كان واده‌كات كه پیاوان توڕەتر و رقیان زیاتر بێت، لەگەڵ ئەمەشدا هۆكارێكه بۆ زیادبونی كێش و توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خانه‌كانی خوێن.
توێژه‌ره‌كان داوا له پیاوان ده‌كه‌ن كه هه‌وڵبده‌ن كه‌مترین كات خواردنه سوره‌وه‌كراوه‌كان بخۆن، گه‌ر ئه‌و خواردنانه‌شیان خوارد باشتره كه‌مترین رۆنی تێدا به‌كاربهێنرێت.
سبەی