• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 143
  • پێنج شەممه 9/2/1395
  • رۆژژمێر :

خواردنی كامەیان بەسوودترە هێلكەی سپی یان قاوەیی؟

هێلكە


هێلكە یەكێكە لە خواردنە گرنگەكان و زۆرینەی خەڵكی بەلایەنی كەم هەفتانە چەند جارێك دەیخۆن، ئەو خۆراكە جگەلەوەی سوودی زۆری هەیە، بەڵام بەرهەمەكە دوو رەنگی هەیە، یەكێكیان هێلكەی سپییە و ئەوەی تریش هێلكەی قاوەیی زەردباوە، تا ئێستە لە خۆتان پرسیوە كامە جۆری هێلكە بەسوودتر و گرنگترە؟

هۆكاری ئەوەی كە هێلكە بەم دوو جۆرە رەنگەیە، پزیشكانی پسپۆڕ لەو بوارە بۆ ئەوەی دەگەڕێننەوە، كە ئەم دیاردەیە پەیوەستە بە رەچەڵەكی مریشكەكەوە، جۆری ئەو خۆراكەی كە دەیخوات.

خەڵكی لەبارەی خواردنی ئەم دوو جۆرەی هێلكەوە باوەڕ و بۆچوونی سەیر و نالۆژیكییان هەیە و لە زۆر شوێندا وا باوە كە هێلكەی قاوەیی، بەهای خۆراكیی زیاتر و خواردنی باشترە بە بەراورد لەگەڵ هێلكەی سپی، بەڵام ئەمە هیچ راستییەكی نییە، چونكە لە ناوەوەی هێلكەدا پێكهاتەی هەردوو جۆرەكە وەك یەكە و بەهای خۆراكیشیان هەروەك یەكە. تاكە شت كە بەهای خۆراكی هێلكەیەك لە هێلكەیەكی تر زیاتر دەكات، ئەو خواردنەیە كە مریشكەكە دەیخوات.

لە هەندێ شوێن ئەمە بووەتە فێڵێك و فرۆشیاران لە خەڵكی دەكەن و دەڵێن هێلكەی قاوەیی خواردنی باشترە، بۆیە بەگرانتر بە خەڵكی دەفرۆشن، یان باوەڕێك هەیە كە گوایە مریشكی سوور هێلكەی قاوەیی دەكات، ئەمانە دوورن لە راستییەوە. لەبەر ئەوە هەموو ئەو قسانەی لەوبارەوە دەكرێت، هیچ بنەمایەكیان نییە و هێلكە هەر رەنگێك بێ، رەنگەكەی نابێتە هۆی ئەوەی بەها خۆراكییەكەی باشتر بێ و سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ زیاتر بێت، چونكە توێكڵی هێڵكە هیچ پێوەندی بە ناوەوەی هێلكە نییە، بگرە لە ئەنجامی خۆراكی جیاواز و رەچەڵەكی مریشكەكانەوە رەنگی هێلكەكان دەگۆڕێن.

باشترین هێلكەیش كە پڕ بەهاترین و پڕ سوودترین بێ بۆ جەستەی مرۆڤ، ئەو هێلكەیە كە لە مریشكێك هاتووە، مریشكەكەیش بەردەوام رووەكە جۆراوجۆرەكانی خواردبێ، چونكە بەمە رێژەی ترشی ئۆمێگا سێ لە هێلكە زیاد دەكات و بەمەیش زۆرترین سوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت.

بەپێچەوانەوەیش هێلكەی ئەو مریشكانەیش كە دەرمان و هۆرمۆنی گەشەكردنیان پێ دراوە، لە جیاتی سوود، زیانیش بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.