ئایا زه‌هایمه‌ر پێش له‌دایكبون ده‌ست پێده‌كات؟
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداریده‌داته خانمانی دوگیان به‌وه‌ی به‌خواردنی چه‌وری كۆرپه‌له‌كانیان ڕوبه‌ڕوی زه‌هایمه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی (مه‌سره‌س) بڵاویكرده‌وه، توێژه‌ران له‌و توێژینه‌وه نوێیه‌دا ئاشكرایانكردوه، توشبونی كۆرپه‌له به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له‌وقۆناغه‌دا ده‌ستپێده‌كات كه‌له‌سكی دایكی‌دا، ئه‌وه‌ش دایكیان لێ به‌رپرسن به‌هۆی خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌چه‌وری.
توێژه‌ران ده‌ڵێن"خواردنی چه‌ور ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشك توانای كه‌مبێته‌وه بۆ ڕزگاربون له‌پرۆتینی جۆری (لامیلوید)ی زیان به‌خش كه ده‌وری خانه‌كانی مێشك ده‌دات، كه ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر".
نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه بریتیه له له‌بیركردنی كات‌و بیرچونه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی ڕابردو، نه‌خۆش له‌واتای وشه‌كان به‌ته‌واوی تێناگه‌ن ، دواتر قۆناغه‌كه به‌وه كۆتای دێت كه نه‌خۆش پێویستی به‌یارمه‌تیدان هه‌یه بۆ جوڵه‌كردن، ڕوبه‌ڕوی خه‌مۆكی و توڕه‌بون ده‌بێته‌وه، كه‌سی نه‌خۆش ناتوانێت ئه‌و كارانه ئه‌نجامبدات كه كه‌سێكی ئاسایی ئه‌نجامیده‌دات.
سەرچاوه: سایتی رادیۆ ناوخۆ